بۆچی ئەڵقەی هاوسەرگیری لە پەنجەی چوارەم دادەنرێت؟


خەندان لایف

چەندین ئەفسانە و چیرۆک دەربارەی ئەوە هەیە کەبۆچی ئەڵقەی هاوسەرگیری لەپەنجەی چوارەم دادەنرێت و لەوبارەیەوە چەندین بیرورای جیاواز هەیە.

هەندێک کەس پێیان وایە هۆکارەکەی بۆئەوە دەگەرێتەوە کەرۆمانیە کۆنەکان بڕوایان وابوە کەپەنجەی چوارەم پەیوەندی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ دڵدا بۆیە کاتێک دوکەس بڕیاری پەیوەندی هەمیشەیی دەدەن ئەو ئەڵقەیە وادەکات پەیوەندیەکەیان بەدەوام بێت.

بەڵام دانانی ئەڵقە لە پەنجەی چوارەم هیچ پەیوەندیەکی بە دڵەوە نیە، لەسەدەی شانزەیەمەوە تائێستا دانانی ئەڵقە لەپەنجەی چوارەم بوەبە کلتور لەزۆرینەی وڵاتان، هۆکارەکەشی بۆئەوە ئەگەرێتەوە کەخانمان لەو کاتەدا بەجوانیان زانیوە کەمستیلە بکەنە پەنجەی چوارەمیان و بە ستایلێکی نوێیان داناوە.

دواتر ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردوە ئەڵقەی هاوسەرگیریان کردۆتە ئەو پەنجەیە بۆ ئەوەی بە ستایلێکی جوان دەربکەون، دواتر بوە بەکلتور لەناو خەڵکدا کەئەڵقە بکەنە پەنجەی چوارەم.

 

ئه‌م بابه‌ته 39632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP