خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کارەکانت بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت، لایەنی ماددیشت باش دەبێت، راستی هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە، چونکە بەوشێوەیە پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت، بە بیری هاوپیشەکانت بهێنەرەوە کە کارەکانتان بە گروپ بکەن.

گا 20\4 - 20\5
بارودۆخەکە جێگیر دەبێت و هەنگاوی زیاتر بەرەو بەدیهێنانی خەونەکانت دەنێیت، کێشە خێزانییەکان ئەم ماوەیە سەرقاڵ دەکەن و پەیوەندییەکانت باش نییە، پێش ئەوە هەر هەنگاوێک بنێیت بە وردی بیری لێ بکەرەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
بەهۆی هەندێک بەباتی بێ بایەخەوە، پێویست ناکات کاردانەوەت زۆر توند بێت بەرامبەر هەموان، دەکرێت بە ئاسانی چارەسەربێت، ئەگەر لەسەرخۆبیت، ئەو ناکۆکیانەی ماوەیەکە پەیوەندی سۆزداریتی تێکداوە رزگاردەبێت، ئەم ماوەیە کەسانی چواردەورت پێویستیان بە یارمەتیت دەبێت هەوڵبدە بە پێی پێویست هاوکارییان بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
باشترە ئەرکەکانت لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکەیت بەبێ دواکەوتن، لایەنی سۆزداریت کەمێک ئاڵۆزە و پەستانێکی زۆر لەسەرشانە، بەهۆی گرفتەکانی کارکردنەوە، ئەمرۆ بەهۆی زۆری کارەکەنتەوە کەمێک ماندو دەبیتت هەوڵبدە لە کۆتایی رۆژەکەدا پشو وەربگرە.

شێر 23\7 - 22\8
کارەکانت ئەم ماوەیە باش بەڕێوەدەچێت، بەهۆی تواناکانی خۆتەوە، هەست بە بێزاری دەکەیت، بەهۆی فەرامۆشکردنت لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، دڵنیابەرەوە لەوەی هەمو کارەکانت بە رێرەوی ئاسایی خۆیدا دەروات.

فەریک 23\8 - 22\9
کەمێک هەست بە نائارامی دەکەیت بەرامبەر پلانەکانت بۆ داهاتو، بەهۆی بونی هەندێک ئاڵۆزییەوە، کێشە و ناکۆکی نوێ لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت رودەدات، بەهۆی دەستوەردان لە ژیانی تایبەتیت بەشێوەیەکی زیاد لە سنور، هەوڵبدە بڕیارەکانت لە دەستی خۆتدا بێت و بە شێوەیەکی ژیرانە بیر لە بڕیارەکانت بکەرەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
بایەخدان بە گەشت و وەرگرتنی زانیاری زیاتر وادەکات هەنگاوی باشتر بنێیت لە ئاستی خواستەکانت، رەنگە لەگەڵ کەسێکی ئازیزت یەک ببینن و لەگەڵ یادگارییەکانتان ساتێکی خۆش بەڕێبکەن، باوەرت بە تواناکانت هەبێت، باشترە دوای دڵت بکەویت نەک گیرفانت.
 
دوپشک 23\10 - 21\11
سەرکەوتو دەبیت لە ئاستی چارەسەرکردنی گرفتەکانت، بەسەربردنی ساتێکی رۆمانسی لەگەل هاوبەش و خۆشەویستی ژیانت، وادەکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت، کاتێک شتەکانت بەو شێوەیە ناڕۆن کە تۆ دەتەوێت بێهیوا مەبە چونکە هێشتا کۆنترۆڵی شتەکانت لەدەست نەداوە..

کەوان 22\11 - 21\12
سەرکەوتنێکی گەورە چاوەڕوانت دەکات، لە کێشەیەکی خێزانی رزگاردەبێت کە ماوەیەکی زۆرە پێوەی دەناڵێنیت، بەهۆی ناکۆکی و جیاوازی بیروڕاکانەوە، توانای داهێنانت هەیە و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، ئاستی زانیاریە گشتیەکانت بەرزبکەرەوە..

گیسک 22\12 - 19\1  
هەندێک گۆڕانکاری گەورە روودەدات لە کارەکەت، بەڵام دەبێت وریابیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت بەهۆی دەستوەردانی کەسانی چواردەورەوە، هەمیشە بەشێوەیەکی ئەرێنی لە کارەکان بڕوانە و تواناکانی خۆت بەکاربهێنە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی روبەروی هەموو کارەکان بیتەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، پێویستە خۆت بڕیارە چارەنوسازەکان بدەیت لەلایەنی سۆزدارییەوە و بۆ ئەوەی بارودۆخەکە ئاڵۆز نەبێت، ئەوەت لەبیربێت رێگا کۆنەکانت هەمیشە باشترین نین، بۆیە هەوڵی تاقیکردنەوەی رێگای نوێ بدە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
باشترە ئامادەبیت بۆ ئەوەی روبەروی بەربەست و قورساییەکان ببیتەوە کاتێک لە کارەکەت توش دەبێت، خێزانەکەت متمانەی زۆریان پێتە، پێویستە خۆشەویستی زیاتریان پێ ببەخشیت. یارمەتیدانی کەسانی چواردەورت وات لێدەکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 52881 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP