ئێدشیران پێشانگایەک دەکاتەوە بۆ نیشاندانی وێنەکانی لە تەمەنی منداڵیەوە بۆ گەورەبونی

خەندان لایف

ئیدشران لە شاری "سەفلک"ی ئینگلتەرا پێشانگایەک دەکاتەوە بۆ نیشاندانی وێنەکانی و خستنەروی ژیانی لە منداڵیەوە بۆ تەمەنی گەوربونی.

لە 20ی ئەم مانگە هونەرمەندی گۆرانیبێژی بریتانی "ئێد شیران" بۆ یەکەمینجار پێشانگایەکی وێنە بۆ هەوادارەکانی دەکاتەوە، لە پێشانگاکەدا ئەو وێنانە نیشان دەدات کە پێشتر هەرگیز بڵاوی نەکردونەتەوە.

پێشانگاکە وێنەکانی پێش دەرکەوتن و دوای دەرکەوتنی ئێد لەخۆدەگرێت، هەندێکیان بە دەست کێشراون و هەندێکیشیان لە شێوەی پەیکەر دروستکراون، ئەو گۆڕانکاریانە نیشان دەدات کە بەسەر ئیدشیراندا هاتون کە چۆن لە میوزیک ژەنێکی سەر شەقامەکانەوە بوبە بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهان.

ئێد شیران لە ساڵی 1991 لە بریتانیا لەدایک بوە، لە ساڵی 2004  بۆ یەکەمینجار دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، لە ساڵی 2011 یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە و زیاتر 150 ملیۆنی لێ فرۆشرا، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهاندا.

 

ئه‌م بابه‌ته 5421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP