بەکارهێنانی ئەم ماسکە پێش نوستن یارمەتی جوانی پێست دەدات


خەندان لایف

بەکارهێنانی ماسکی سروشتی کاریگەری ئەرێنی دەبێت، دەبێتە هۆی گەشانەوەی پێست و کرانەوەی خانەکانی روخسار، پارێزگاری لە جوانی پێست دەکات، ماڵپەری yawmiyati  ماسکێکی بڵاوکردۆتەوە کە یارمەتی پارێزگاری کردن لە جوانی پێست دەکات.

ماسکی هەنگوین و لیمۆ
ئەم ماسکە یەکێکە لە باشترین ماسکەکان بۆ پێست بە تایبەتی ئەگەر شەوان پێش نوست بەکاربهێندرێت بۆ ئەوەی پێست پشو بدات، خانەکانی روخسار خاوێن دەکاتەوەو پێست شێدار دەکات، رێگە لە دروستبونی چرچی پێست دەگرێت.

یەک کەوچک ماست
یەک کەوچک هەنگوین
چەند دلۆپێک گوشراوی لیمۆ
پێکهاتەکان تێکەڵ بکە بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە روخسارت، دواتر بە ئاو و پاکەرەوەی روخسار بیشۆ، هەفتەی چوار جار دوبارەی بکەرەوە، دواتر هەست بە گۆرانکاریەکی زۆر باش دەکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 21431 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP