هەرگیز دەربارەی ئەم شتانە درۆ لەگەڵ منداڵەکەت مەکە

خەندان لایف

دایکان و باوکان هەندێک جار بەمەستی جیاواز درۆ لەگەڵ منداڵەکانیان دەکەن و راستەکانیان لێدەشارنەوە، بەڵام لەراستیدا بەم کارەیان تەنها متمانەی منداڵەکانیان لەدەست دەدەن و کاریگەری خراپی لەسەر بیرکردنەوەیان دەبێت، لەداهاتودا متمانە بە هیچ کەسێک ناکەن، ماڵپەری bestlife رێنمایی دایکان و باوکان دەکەن کە هەرگیز دەربارەی ئەو شتانە درۆ لەگەڵ منداڵەکانیان نەکەن.

یەکەم: کاتیک لە شوێنێک بەجێی دەهێڵیت هۆکاری بەجێهێشتنەکەتی بە راستگۆیانە پێ بڵێ و درۆی لەگەڵ مەکە، بۆ ئەوەی راستیەکان وەکو خۆی قبوڵ بکات.
upset sad boy sitting by the window looking out of it, things you should never lie to kids about
دوەم: ئەو هەڵانەی لە رابردو ئەنجامتداوە بە راستی پێی بڵێ، چونکە کاتێک منداڵەکەت هەڵە دەکات وادەزانێت ئەو تاکە کەسە کە هەڵەی ئەنجامداوە و ئەگەری تێکچونی بارودۆخی دەرونی دەبێت.
Talking to children about serious issues, things you should never lie to kids about
سێیەم: کاتێک هەڵەیەکی بەرامبەر ئەنجام دەدەیت دان بە هەڵەکەتدا بنێ و درۆی لەگەڵ مەکە، بەم شێوەیە فێردەبێت کەهەڵەکانی بەراستگۆیی باس بکات.
a father sitting down next to his son child and talking
چوارەم: دەربارەی تەمەنت درۆی لەگەڵ مەکە، چونکە لەگەورەبونیدا ئەوهەستەی لا دروست دەبێت کە بەتەمەنبون جێگەی شەرمەو هەوڵ دەدات تەمەنی بشارێتەوە.
older man looking in mirror at hair loss, things you should never lie to kids about
پێنجەم: مردنی کەسێک لەخێزانەکەی، پێویست ناکات لەمنداڵەکەتی بشاریتەوە و پێی بڵێیت بۆ شوێنێکی دور رۆشتوە، چونکە بەردەوام چاوەرێی گەرانەوەی دەکات و لە گەورەبونیدا کاتێک راستیەکانی زانی توشی نائومێدبون دێت.
A closeup of flowers atop a funeral casket outdoors, things you should never lie to kids about
شەشەم: کاتێک کە پەیوەندیەکانت لەگەڵ کەسێک دەبچرێنیت بە منداڵەکەت مەڵێ کە ئەو کەسە مردوە لە کاتێکدا لە ژیاندایە، چونکە دواتر روبەروی دەبێتەوە و متمانە لای منداڵەکەت لەدەست دەدەیت.
angry woman arguing with man, things you should never lie to kids about
حەوتەم: کاتێک دەتەوێت منداڵەکەت بپارێزیت و هەندێک شوێنی لێ قەدەغە دەکەیت بەهەندێک کەسایەتی خەیاڵی مەیترسێنە، چونکە لێی دەبێت بەراست و وابیر دەکاتەوە ئەو کەسایەتە خەیاڵیانە لەهەمو شوێنێک هەیە.
parents crossing street with daughter, things you should never lie to kids about
هەشتەم: منداڵەکەت بەدکتۆر و پێداویستیەکانی دکتۆر مەترسێنە و درۆی لەگەڵ مەکە، چونکە ئەو کاتەی بەراستی نەخۆشدەبێت و پێویستی بە دکتۆر دەبێت هەوڵ دەدات بیشارێتەوە و فۆبیای چونە لای دکتۆری لادروست دەبێت.
Kid at the Doctor's Office Getting a Smallpox Vaccine, things you should never lie to kids about
نۆیەم: بێگومان نابێت هەمو شتانە بۆ منداڵەکەت بکریت کەداوای دەکات، بەڵام پێویست ناکات درۆی لەگەڵ بکەیت تەنها بۆ ئەوەی نەیکریت، فێری بکە کە دەبێت خواستەکانی سنورداربن و ناکرێت هەمو ئەو شتانە بەدەست بهێنێت کە ئارەزوی دەکات.
Mom and Daughter Buying Toys, things you should never lie to kids about
دەیەم: کاتێک ئارەزو ناکەیت هیچ ئاژەڵێکی ماڵی بەخێوبکەیت درۆ لەگەڵ منداڵەکەت مەکە و مەیترسێنە بۆ ئەوەی لێی دوربکەوێتەوە، چونکە ترس لە هەمو ئاژەڵێک پەیدا دەکات.

little girl playing with dog, things you should never lie to kids about

 

ئه‌م بابه‌ته 15904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP