ئەو خۆراکانەی هەرگیز نابێت بدرێت بە منداڵ

خەندان لایف

پێویستە زۆر بە وریایی ئەو خۆراکە هەڵبژێریت کە دەیدەیت بە منداڵەکەت، چونکە کاریگەری دەبێت بە لەسەر گەشەی میشک و جەستەی و بەهێزکردنی سیستمی گەشەی جەستەی، ماڵپەری brightside ئەو خۆراکانەی بڵاوکردوەتەوە کە نابێت بدرێت بە منداڵ.

منداڵان هەگیز نابێت خواردنەوە گازیەکان بخۆن، چونکە دەبێتە هۆی تێکدانی سیستمی چالاکی بیرەوەری و پێست، بەڵکو دەتوانن شەربەتی سروشتی بخۆن، بەڵام دەبێت وریا بیت لەوەی منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ نابێت شەربەتی پێ بدرێت، بەڵام دوای یەک ساڵی ئاساییە.

دوربکەوە لە پێدانی ئەو گەنمەشامیانەی لە مارکێتەکان و بازارەکان دەفرۆشرێت، زیانی زۆر بە منداڵ دەگەیەنێت و مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات، دەتوانیت لە ماڵەوە بە شێوەیەکی تەندروست بۆی ئامادە بکەیت.

هەنگوین زیانی دەبێت بۆ منداڵانی تەمەن خوار یەک ساڵ، دەبیتە هۆی لەدەستدانی بەرگری لەش و لاوازبونی ماسولکەکان، دروستبونی کێشە لە هەناسەدان، بەڵام دوای تەمەنی یەک ساڵی ئاساییە پێی بدرێت، دەتوانن لەبری هەنگوین میوەی سروشتی پێ بدرێت.

دۆشاوی تەماتە زیان بە مێشکی منداڵ دەگەیەنێت و ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، باشترە لەبری دۆشاو ئاوی تەماتەی سروشتی پێ بدرێت.

ئەو خواردنەوانەی کەم چەورین زیانی هەیە چونکە رێژەیەکی زۆر لە شەکر لەخۆدەگرێت، باشترە شەربەتی میوە سروشتیەکانی بۆ ئامادە بکەیت.

بنێشتی منداڵان رێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و زیان بە ددانەکانی دەگەیەنێت، بەگشتی منداڵ نابێت بنێشتی پێ بدرێت بەڵام ئەگەر پێیدرا پێویستە ئەو جۆرانەی پێ بدرێت کە شەکری تێدانیە.

منداڵان حەز بە خواردنی جەلی دەکەن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک تەندروست نیە بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی شەکر کە تێیدایە، لەبری ئەوە میوەی سروشتی پی بدە.

چپسی پەتاتە ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، چونکە رێژەیەکی زۆری چەوری و خوێی لەخۆگرتوە، ئەگەریش منداڵەکەت ئارەزوی لێبو دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە بۆی ئامادەبکەیت.

پیتزای مارکێتەکان هەڵبژاردنێکی باش نیە بۆ منداڵ، باشترە خۆت بە رێگەیەکی تەندروست ئامادەی بکەیت.

ئایسکرێمی مارکێتەکان رێژەیەکی زۆر لە بەکتریای تێدایە و زیان بە گەدە دەگەیەنێت، سەرەرای ئەوەی شەکری زۆری تێدایە، دەتوانیت بە میوەی سروشتی و بە شیوەیەکی تەندروست ئایسکرێم بۆ منداڵەکەت دروست بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 41496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP