لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 17ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کەسێکی گرنگ دەبینیت و دەربارەی کارەکانت گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەیت، هەوڵبدە بیرۆکە و تواناکانی خۆتی بۆ دەربڕیت و دەربارەی پڕۆژەی نوێ لەگەڵ بدوێیت، چونکە لە بەررژەوەندی تۆ دەبێت، لەلایەنی سۆزداریەوە لە هەمو پەیام و هەستێکی خۆشەویستەکەت تێبگە و هێندە پەستان لەسەر شانی دروست مەکە، چونکە خۆی بە بارێکی کەمێک هەستیاردا دەڕوات لە ئێستادا، پێویست ناکات زۆر لە خۆت بکەیت بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی لە تواناتدا نیە.

گا 20\4 - 20\5
هەرگیز بەهۆی سزادانەوە خۆت مەدە بەدەستەوە و هەوڵبدە بەردەوام بە و کۆڵمەدە تا سەرکەتو دەبیت، هەوڵبدە خۆشەویستەکەت بڕوا پێ بهێنە بەو شتانەی پەیوەندی بە داهاتوتانەوە هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریتان جێگر بێت، کارەکانت بەو کەسانە مەسپێرە کە متمانەت بە تواناکانیان نیە.

دوانە 21\5 - 20\6
ماندوبونەکانت ئەنجامی دەبێت و سەرکەتو دەبیت، بەڵام هەمیشە ڕێگای دروست بگرە و لەگەڵ راستیەکاندا بڕۆ، رەنگە باس لەهەندێک لایەنی ماددی بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهۆی خەرجی زۆرەوە، ئەمرۆ خۆت مەکەرە ناو کاری ئەو کەسانەی پەیوەندیان بە تۆوە نیە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بەپەرۆشەوە چالاکانە ئەرک و کارەکانت بە ئەنجام دەگەیەنیت، بەڵام ئاگاداربە هیچ پرۆژە و کارێکی نوێ ئەنجام مەدە پێش ئەوەی کۆنەکانت بە ئەنجام نەگەیەنیت، لەلایەنی سۆزداریەوە ئەمڕۆ دڵخۆش دەبیت و چانسی نوێ دێتەپێش، ئاساییە داوای یارمەتی لە کەسانی چواردەورت بکەیت ئەگەر پێویستت بو.

شێر 23\7 - 22\8
کارەکان بەباشی دەڕوات و ئێستا بارودۆخ لەبارە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و هەموو شتێک لە بەرژوەندی تۆ بێت، لەلایەنی کۆمەڵایەتی و سۆزداریەوە بارودۆخ بەشێوەیەکی ئەرێنیانە بەڕێوەدەچێت و ئاسودە دەبیت، هەوڵ بدە ئەمڕۆ تەماشای خۆر ئاوابون بکە و تەماشای جوانیەکانی دەوروبەرت بکە بۆ ئەوەی هەندێک وزەی ئەرێنی و ئارامی دەرون بەدەست بهێنیت.

فەریک 23\8 - 22\9
کەسانی نوێ دەناسیت و هەنگاوی نوێ دەنێیت، ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی باش بۆ داهاتوی کارەکانت، متمانەیەکی زۆر بە خۆشەویستەکەت هەیە ئەمەش رۆڵی ئەرێنی دەبێت بۆ ئەوەی چارەسەری هەندێک گرفت بکەیت، خۆشەویستی خۆت بۆ کەسانی چواردەورت دەرببرە پێش ئەوەی درەنگ ببێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەرگیز ئەرکی تۆ نییە لایەنگری لایەنێک بکەیت دژی راستیەکان و هەوڵبدە زۆر وریابە لەو رووەوە، کارێک مەکە خۆشەویستەکەت گومانی بۆ دروست ببێت و هەمیشە راستگۆیانە رەفتار بکە و لەگەڵی بدوێ، هەرگیز خۆت مەدە بەدەست خەم و ناخۆشیەوە و خۆراگربە.

دوپشک 23\10 - 21\11

ئەمڕۆ چانسی نوێ دێتە بەردەم کارەکەت و بایەخێکی زۆر بە تواناکانت دەدرێت، گرنگی بەخۆشەویستەکەت بدە و فەرامۆشی مەکە، هەوڵبدە ئەو دەرگایانە بکەرەوە کە پێشتر نەتکردونەتەوە، بۆ ئەوەی جیهان لە چەند رویەکی جیاوازەوە ببینیت.

کەوان 22\11 - 21\12
کاتی خۆت سەرقاڵ مەکە بە شتی لابەلاوە بەپێچەوانەوە کاتەکانت بقۆزرەوە بۆ بەدەستهێنانی پرۆژە و کاری باش و هەنگاوی نوێ بنێ، خۆت بەدوربگرە لەهەر شتێک توڕەت دەکات و کاریگەری سلبی لەسەر دەرونت هەیە، ئەمرۆ کاتی ئەوەنیە دابنیشیت و تەماشا بکەیت، هاوکاری خۆشەویستەکەت بکە بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت.

گیسک 22\12 - 19\1 
کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت و هەموو شتێک بەشێوەیەکی ئەرێنی دەبێت و پڕۆژەی نوێ دێتەپێش، لەلایەنی سۆزداریەوە ئاسودە دەبیت و خواست هیواکانت گەورە دەبن، بە ئاسانی کۆڵ مەدە و ئەگەر نەتتوانی ئەو شتە بەدەست بهێنیت کە دەتەوێت رێگای جیاوازتر تاقیبکەرەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
رەنگە پێویست بە هاوکاری هاوپیشەکانت هەبێت بۆ ئەوەی واژۆی کارێکی نوێ بکەیت یان گەشتێک بکەیت، ئاگاداری رەفتارەکانت بە و کارێک مەکە خۆشەویستەکەت ببێتە دوژمنت، هیچ بەڵگەیەک مەدە بە دەست کەسە نزیکەکانتەوە چونکە رەنگە دواتر لە دژی تۆ بەکاری بهێنن.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
زەرەر و زیانی ماددی دەکەیت، بەڵام کاتیە و دەرگای نوێ بە روتدا دەکرێتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاسودە دەبیت و پەیوەندیتان جێگیر دەبێت، سود لە ئەزمونی کەسە نزیکەکانت وەربگرە، ئەگەر پێویست بو داوای هاوکاری بکە.

ئه‌م بابه‌ته 52272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP