لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ هەندێک ناکۆکی رودەدات لەگەڵ هاوپیشکانت بەهۆی کارەکەتەوە، بەڵام دەکرێت بەخێرایی چارەسەری بکەیت. هەرگیز بەشێوە و روخسار هەڵمەخڵەتێ و هەمیشە سەیری رەفتار و کردەوە بکە لە خۆشەویستیدا، رێگامەدە بارودۆخی ناخۆش کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دروست بکات، ئاسودە بە.

گا 20\4 - 20\5
زیاتر وریابە و بە وردی کارەکانت بکە و زانیاریەکان وەربگرە، بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، هێندە کاریگەر مەبە بە کێشە و پەستانی کاری رۆژانە و مەهێڵە کاربکاتە سەر پەیوەندی سۆزداریت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت راوێژ بکە، دەرونت ئێستا نائارامە بەهۆی کێشەوە لە پیشەکەت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ هەندێک هەنگاوی نوێ دەنێیت لە کارەکەت و هەندێک ئامانج کە پێشتر پیلان بۆ داناوە جێبەجێیان دەکەیت، متمانەت بە کەسانێک کە شایەنی نین زیان پێ دەگەیەنێت ئاگاداربە بەتایبە لەلایەنی سۆزداریەوە، رێگامەدە هەمو قسەیەکی چواردەورەکەت کار تێبکات و دەرونت ماندوبکات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەوڵبدە بوێربە کاتێک بڕیار دەربارەی چارەنوسی خۆت دەدەیت لە کارەکەت، بەتایبەت کاتێک چانسی نوێ دێتەبەردەمت، هاوکات گرنگە زیاتر لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت و رەچاوی کێشەکانی بکەیت، هەوڵبدە کەمێک جوڵە جەستەییەکانت کەم بکەیتەوە و پشو بدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
هەنگاوی نوێ دەنێیت بە بوێرانە و زیاتر متمانەت بە خۆت دەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت راوێژ بکە و بەرپرسیاریەتی نێوانتان دابەش بکەن، کەمێک پشو وەربگرە و ئەو پەستانەی سەرشانت کەمبکەرەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
بیرکردنەوە بە رێگایەکی ئەرێنی لە کارەکەت یارمەتیت دەدات بەشێوەیەکی ئارام کاربکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، هەرکاتێک هەست بە پەستانێکی زۆر کرد لەلایەنی سۆزداریەوە، دەتوانیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت راوێژ بکەیت و گرفتەکان پێکەوە چارەسەر بکەن، پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەت هەیە.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەلی کاری نوێ و چانسی باشتر دێتە بەردەمت، بەڵام دەبێت باش لێکۆڵینەوەی بۆ بکەیت، راستگۆی هەستەکانت بەرامبەر خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی گەشەکردنی پەیوەندی سۆزداریت، کۆمپیوتەر و شاشە ئەلکترۆنیەکان بەگشتی کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی چاوەکانت ئاگاداربە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەوڵبدە پەیوەست بە ئەرک و کارەکانتەوە و متمانەی بەرپرسانت بەدەستبهێنە، کاتە بەتاڵەکانت تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت، چونکە بەهۆی بەرپرسیاریەتی زۆرەوە لەو دورکەوتویتەتەوە، وەرزش گرنگە و فەرامۆشی مەکە و رۆژانە ئەنجامی بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
رێگانەدەیت کێشە تایبەتیەکانی خۆت تێکەڵی کار و پیشەکەت ببێت، کاتەکانت دابەش بکە و هەموو شتێک بە هاوسەنگی رابگرە، بەپێی توانا خۆت بەدوربگرە لە بوختان و ئەو قسانەی لەدەرەوە دەکرێت دەربارەی پەیوەندی سۆزداریت، باشترە خودی خۆتان متمانەی نێوانتان زیاد بکەن، بەرپرسیاریەتی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و دەرونی و بیرکردنەوەکانت دەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1   
بیرۆکە و پێشنیارەکانت کاریگەری بەهێزی دەبێت لەسەرت و سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنیت لە پیشەکەت، هەوڵبدە زیاتر لە خۆشەویستەکەت تێبگە و عینادی زیانی دەبێت و شکست دەهێنیت، وەرزش کردن گرنگە و فەرامۆشی مەکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەم ماوەیە کار و پیشەکەت جێگیر دەبێت و بەشێوەیەکی باش و رێکخراو بەڕێوەدەچێت، باس کردن لە خۆشەویستی و دەربڕینی هەستەکانت باشترین هەنگاوە بۆ ئەوەی زیاتر دڵی خۆشەویستەکەت بەدەستبهێنیت و هێندە دودڵ مەبە، ئەو ئازارەی هەستی پێدەکەیت بەهۆی ماندوبونی زۆرەوەیە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەگەڵ گروپەکی کارەکەت چالاکانە پێکەوە کاردەکەن و هەنگاوی نوێ دەنێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە دەزگاکەتان جێگای بایەخ بن، زۆر گرنگیدان بە ژیانی کۆمەڵایەتی دور دەخاتەوە لەوەی هەست بە تەنهای بکەیت، ئیسراحەتی خۆت لەهەموو شتێک گرنگترە و فەرامۆشی مەکە.

ئه‌م بابه‌ته 36754 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP