شێوازی دروستکردنی مرەبای هەنجیر

خەندان لایف

پێداویستیەکان:
1 کیلۆ هەنجیر
3 پەرداخ شەکر
3 پەرداخ ئاو
1 کەوچک ئاوی لیمۆ

شێوازی دروستکردنی:
- سەرەتا هەنجیرەکە بشۆرەوە.
- شەکرو ئاوەکە تێکەڵ بکە لەسەر ئاگر دایبنێ تا دەکوڵێت.
- پاشان هەنجیرەکەی تێبکە لەگەل ئاوی لیمۆ، بیکوڵێنە تا رەنگی زەرد دەبێت، کەمێک خەست دەبێت.
- دواتر بیهێنەرە خوارەوە، دەتوانی گوێز و کونجی بە سەردا بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 14147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP