کچێک ڤیدیۆی باوکی بڵاودەکاتەوە لەو کاتەی هێرش دەکاتە سەر دایکی

خەندان لایف

کچێکی 15 ساڵان ڤیدیۆی باوکی بڵاودەکاتەوە لەو کاتەی هێرش دەکاتە سەر دایکی.

"مایسا رۆساتۆ"ی 15 ساڵ ڤیدیۆی باوکی دەکات لەو کاتەی دەیەوێت دەرگاکە بشکێنێن بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر دایکی، لەو کاتەدا دایکی مایسا هەوڵ دەدات پەیوەندی بە پۆلیسەوە کات.

دوای ئەوەی مایسا ئەو گرتە ڤیدیۆیەی نیشانی پۆلیسدا، باوکی بۆ ماوەی 8 ساڵ زیندانی حکومدرا.

مایسا لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری Sunday Mirror دەڵێت "من لەو کاتەدا تەنها بیرم لە دایکم دەکردەوە، بە بیرم دێتەوە کە بۆ چەند جارێک داوام لە باوکم کرد وازبهێنێت بەڵام ئەو بەردەوام بو لە هێرشکرد بۆ سەر دایکم، لەو کاتەدا توشی شۆک ببوم هەمو ئەوەی دەمتوانی بیکەم ئەوەبو کە ڤیدیۆی ئەو بارودۆخە بکەم بۆ ئەوەی دواتر بیسەلمێنم".

ئەم روداوە کاتێک رویدا کە مایسا بە درێژایی رۆژ کاتەکانی لەگەڵ باوکی بەسەربرد، کە باوکی بۆ ماوەیەکی زۆربو لەگەڵ خێزانەکەیان نەدەژیا، کاتێک گەیشتنە ماڵەوە باوکی پێی وت کە نەیەتە ژورەوە، بۆیە مایسا یەکسەر هەستی بەوەکردوە کە کێشەیەک رودەدات و بە خێرایی ڤیدیۆی روداوەکەی کردوە.

دایکی مایسا دەڵێت "دوهەفتە جارێک مایسا سەردانی باوکی دەکات لە بەندینخانە، راستە مایسا زۆر لە باوکی توڕەیە بەڵام لە کۆتاییدا باوکیەتی و دەیەوێت بیبینێت".

 

ئه‌م بابه‌ته 40430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP