کایلی یادی لەدایک بونی دەکاتەوە

خەندان لایف

کایلی جێنەر وێنەکانی رۆژی لەدایک بونی بڵاودەکاتەوە.

10ی ئەم مانگە خانمە ئەستێرەی دیاری ئەمریکی "کایلی جێنەر" ئاهەنگێکی بۆ یادی لەدایک بونی سازدا و بە ئامادەبونی هاوڕێ و خێزانەکەی یادی 22 ساڵەی تەمەنی کردەوە، و وێنەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

پێشتر لە راگەیاندراوێکدا ماڵپەری tmz ئەوەی خستەرو کە کە کایلی بڕی 200 ملیۆن پاوەندی خەرج کردوە بەمەستی ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی لەدایک بونەکەی کە لەناوەراستی دەریادا ئەنجامیدا.

کایلی جێنەر یەکێکە لەو خانمانەی لەنێو دنیای مۆدەدا ناوبانگێکی باشی هەیە، چونکە هەمیشە بە ستایل و شێوەی جیاوازەوە دەردەکەوێت، کایلی جێنەر لەدایکبووی 1997، جگە لە کاری مۆدە خاوەن کۆمپانیای بەرهەمی کۆزمێتیکە، بە بچوکترین بلیۆنێری جیهان دادەنرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 13403 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP