چەند هەنگاوێک بۆ لابردنی پەڵەی پێست


خەندان لایف

پێست دیارترین بەشی جەستەی مرۆڤە و زیاتر لە هەر بەشێکی دیکە پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە، رەنگە رۆژانە بەهۆی تێکچونی هۆڕمۆنات، بەرکەوتنی تیشکی خۆر، هەبونی کێشە لە ئەندامەکانی جەستە وەکو نەخۆشی جگەر، بەهۆیەوە هەندێک گۆرانکاری لە هەندێک شوێنی پێستدا روبدات و رەنگەکەی بگۆڕدرێت، وەکو پەڵە بەسەر پێستەوە دەربکەوێت، ماڵپەری vk چەند هەنگاوێکی سودبەخشی بڵاوکردۆتەوە بۆ نەهێشتنی پەڵە.

یەکەم: پەتاتە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی پەڵەی سەر پێست، دەتوانیت پەتاتەیەک بکەیتە خەڵاتەوە، دواتر بیدە لە روخسارت بۆ چەند خولەکێک، دوای لێکردنەوەی ئاوی گوڵ بدە لە روخسارت، دوای دوبارەکردنەوەی ئەم کردارە بۆ ماوەی هەفتەیەک هەست بە گۆرانکاری دەکەیت.

دوەم: ماسکی توێکڵی پرتەقاڵ بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر نوێکردنەوەی خانەکانی روخسار، یەک کەوچک هاراوی توێکڵی پرتەقاڵ لەگەڵ سێ کەوچک شیری گیراوە تێکەڵ بکە بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک بیدە لە روخسارت دواتر بە ئاو بیشۆ.

سێیەم: لیمۆ و هەنگوین، یارمەتی درەوشانەوەی پێست و سپیکردنەوە و لابردنی پەڵەی روخسار دەدات، دەتوانیت چەند دڵۆپێک گوشراوی لیمۆ و لەگەڵ کەوچکیک هەنگوین تێکەڵ بکەیت بۆ ماوەی 10 خولەک بیدەیت لە روخسارت دواتر بە ئاو بیشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 15321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP