ئەو هەڵانەی هەمو رۆژێک دەیکەین و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی

خەندان لایف

رۆژانە بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین هەندێک شت ئەنجام دەدەین کە رەنگە بەلامانەوە ئاسایی بێت بەڵام لە راستیدا ئەنجامدانی ئەم شتانە بە بەردەوامی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەرمان.
 
نینۆک خواردن لە کاتی هەبونی سترێس، رەنگە بە بێ ئەوەی هەست بە خۆت بکەیت ئەم کارە ئەنجام بدەیت بەڵام پێویستە لێی دوربکەویتەوە لە پێناو پاراستنی تەندروستیت.

بەکارهێنانی لۆکەی گوێ پاککردنەوە، زیان بە پەدەی گوێ دەگەیەنێت، رەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بیستن و هەوکردنی گوێ، باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت.
 
نەگۆرینی فڵچەی ددان زیان بە تەندروستی دەم و ددانەکانت دەگەیەنێت بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی بەکتریاوە کە لێی دەنیشێت، پێویستە هەمو 2 بۆ 3 مانگ جارێک بگۆردرێت.
 
دەبێت بە وریایی ددانەکانت بشۆیت و دڵنیابیتەوە لەوەی هەمو ددانەکانت خاوێن کردۆتەوە، لانی کەم دەبێت دو خولەک ددانەکانت بشۆیت.
 
مەرج نیە تەنها بە شتنی ددانەکان بەکتریاکان لەناوبچن، پێویستە پەت بۆ بەینی ددانەکانت بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی خواردن لە بەینی ددانەکانت نەمێنێتەوەو ددانەکانت لە کلۆربون بپارێزیت.
 
پاککردنەوەی ئەو شتانەی رۆژانە بەکاری دەهێنیت، وەکو مۆبایل، کۆنترۆل، کۆمپیوتەر چونکە رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆدەگرن و زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن.
 
دەبێت بە وریایی قوماشی ئەو سەرینە هەڵبژێریت کە لەسەری دەخەوێت چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەری دەمێنیتەوە، پێویستە قوماشەکە لە ئاوریشم دروستکرابێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی چرچ بونی روخسار، وشک بونی پێست، زبر بونی قژ.
 
زیادەرەوی کردن لە لە کورتکردنەوەی نینۆکی قاچ زیانی پێ دەگەیەنێت و رەنگە ببێتە هۆی هەوکردن لەناو پێستەکەدا.

گسکی کارەبایی بەهۆی ئەوەی هەمو تۆز و پیسیەکانی ماڵەکە کۆدەکاتەوە پێویستە هەفتانە خاوێن بکرێتەوە، دەنا دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی.

 
 

ئه‌م بابه‌ته 17499 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP