لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ زۆر چالاکتر کاردەکەیت بە بەراورد بە پێشتر، لەپێناو بەرەوپێشبردنی تواناکانت، رەنگە تا ئێستا کەسێکی گونجاوت بۆ ژیانت هەڵنەبژاردبێت، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ پەیوەندی سۆزداری، مەرج نیە ئەو بڕیارانەی دەیدەیت راست بن بۆیە بە تەواوی متمانەت بە خۆت نەبێت و راوێژ بە کەسانی متمانە پێکراو بکە.

گا 20\4 - 20\5
هەوڵبدە بەپێی تواناکانی خۆت جۆری کارەکانت هەڵبژێرە، چونکە ئەرکی قورس دەبێتەهۆی ئەوەی سەرکەوتو نەبیت، لە توانای تۆدا نەبێت، ئەم ماوەیە لە تواناتدا هەیە هەمو ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە روبەروت دەبنەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەم ماوەیە گرنگە بایەخ بە لایەنی ماددیت بدەیت، چونکە بارودۆخەکە بەپێی خواست و پلانەکانی خۆت بەڕێوەناچێت، خوێندنەوەی کتێب سودی هەیە، بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ژیانی سۆزداریت هەڵدەبژێریت، هەر هەنگاوێک کە دەینێیت کاریگەری لەسەر چواردەورەکەت دەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەنگاوی گەورە دەنێیت بەرەو ئامانجەکانت، بەمەرجێک چارەسەری کێشەکان بکەیت، یارمەتیدانی هاوڕێکانت دەبێتەهۆی ئەوەی متمانە پەیدابکەیت، بەڵام دەبێت وریابیت لە بەرژەوەندی خۆیان بەکارنەهێنن، رێگامەدە کێشەکان ژیانی تایبەتیت ئاڵۆز بکەن.

شێر 23\7 - 22\8
گرنگە کاتەکانی کارکردنت و ئەرکەکانت رێکبخەیتەوە و پرۆژەی نوێ بنیادبنێن، هەرگیز شەرم مەکە لە دەربڕینی خۆشەویستی بۆ هاوبەشی ژیانت، چونکە ئەو رێز دەگرێت و پێگەی تۆی بەلاوە گرنگە، ئاساییە هەندێک نهێنی تایبەت بە خۆتت هەبێت بەڵام ئەگەر پێویست بو لەگەڵ کەسێکی متمانە پێکراو گفتوگۆ بکە.

فەریک 23\8 - 22\9
هەلێکی باش هەیە بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت، بەڵام گرنگە کێشەکانی سۆزداریت چارەسەر بکەیت و بیر لە داهاتو بکەیتەوە، ئەو وزە زۆرەی هەتە هەوڵ بدە لە پێناو کاری باشدا سەرفی بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
گۆڕانکاری رودەدات و روبەروی کێشەکان دەوەستیتەوە، راستگۆیی یەکێکە لەو سیفاتانەی وادەکات سەرنجی هاوبەشی ژیانت رابکێشێت، بە وریایی بیر بکەرەوە دەربارەی وتنی هەستەکانت راستگۆبە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەخۆتەوە هیچ بڕیارێک مەدە، بەڵکو بە وریایی هەوڵ بۆ پرۆژە و چالاکی نوێ بدە، ئەم ماوەیە کەسێکی نوێ دەناسیت و زۆر لەیەکتری نزیک دەبنەوە، کە رەنگە پەیوەندییەکە بگۆڕێت بۆ سۆزداری، گوێ لە قسەی دڵت بگرە و ئەوە ئەنجام بدە کە دڵت دەیەوێت.

کەوان 22\11 - 21\12
لەبەردەمتدا ئەرک و کارێکی زۆر هەیە، کە پێویستە بەباشی ئامادەبیت بۆ ئەوەی جێبەجێیان بکەیت و بەرەوپێش بچیت، لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆرە دەرەوە و بەشداری چالاکی تەنزئامێز بکە، لەپێناو هێوربونەوەی دەرونت، هەستەکانت مەشارەوە بە دەربربنب هەستەکانت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1   
ئەمڕۆ کاتێکی باشە بۆ ئەوەی هەنگاوی گەورە بنێیت بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەکانت، پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت چالاکتر دەبێت و ئاسودە دەبیت، لەم رۆژانە پێویست دەکات بڕیارێکی چارەنوس ساز بدەیت، بە وریایی بیر بکەرەوە و زو بڕیار مەدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەردەوام روبەرو دەبیتەوە، هەمووانیش هەست بە توانا و کارەکانی تۆدەکەن، بەڵام رەنگە کەسانێک هەوڵبدەن لاوازبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەوڵبدەن زیاتر پێکەوەبن و گفتوگۆ بکەن، تا زیاتر ئاشنای یەکتری بکەن، لە کۆتایی ئەمڕۆدا پێویستە هەندێک پشو وەربگریت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
خۆتبەدوربگرە لە بەرپرسیاریەتی نوێ، چونکە ئەم ماوەیە دەبێت باشتر بیربکەیتەوە، ژیانی تایبەتیت لە ئێستادا کەمێک رەنگە ئاڵۆزبێت، ئەگەر پێویست بو راوێژ بە کەسێکی ئازیز بکە، پێداگیر مەبە لەبەدەست هێنانی ئەو شتانەی کە ئارەزوت لێیەتی، رەنگە باشتر بێت کە بەدەستیان نەهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 53575 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP