بە وێنە؛ ئەو ستایلانەی هەرگیز بەسەرناچن

خەندان لایف

رەنگە وا بیر بکەیتەوە ئەو شێوازی ماکیاژ و ستایلانەی لە کۆندا بەکارهێندراون لە ئێستادا بەکارناهێندرێن و مۆدیان بەسەر چوە، بەڵام لە راستیدا زۆرێک لەو ستایلانەی کە تا ئێستا خانمان بەکاری دەهێنن لە پێشتریشدا بە هەمان شێوە بەکارهێندراون و بەسەرناچن.

ماکیاژی سروشتی، واتا بەکارهێنانی ئەو رەنگانەی لە رەنگی پێستەوە نزیکن بۆ پشتی چاو، لە کۆنیشدا بە هەمان شێوە بەکارهێندراون.

چاوی سمۆکی، لە ئیستادا بە رەنگی جیاوازتر و تەکنیکی نوێتر دەکرێت بەڵام هەمان شێوازن.

رەنگی سور بۆ لێو، لەگەڵ ئەوەی شێوازێکی کلاسیکیە بەڵام هەرگیز مۆدی بەسەر ناچێت.

چاوی پشیلەیی، لە ئێستادا رێژەیەکی بەرچاو لە خانمان ئایلاینەر بۆ چاویان دەکەن وەکو چۆن پێشتریش بەکارهێندراوە.

بەکارهێنانی رەنگی سپی بۆ بەشی خوارەوەی چاو، لە پێشتریشدا خانمان ئارەزویان لێی بوە و چاویان گەورەتر دەرکەوتوە.

بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد، هەمیشە خانمان ویسویانە چاوەکانیان گەورەتر و سەرنجراکێشتر دەربکەوێت.

برۆی پڕ، لەگەڵ ئەوەی چەندین ستایلی جیاوازی برۆ بەکارهێندراوە، بەڵام برۆی پڕ هەمیشە جوان و سەرنجراکێشە.

پەرچەم، منداڵتر و سەرنجراکێشتر دەرت دەخات، خانمان لە پێشتریشدا ئەم ستایلەیان بەکارهێناوە.

قژی کاری، لەگەڵ ئەوەی ساڵانێکی زۆر تێپەریوە بەڵام ئەم ستایلی قژە هەمیشە نوێیە و تەنها گۆرانکاری لە شێوازی رێکخستنی قژدا کراوە.

قژلولکردن، رەنگە خانمان لە پێشتردا هەمان ئامێریان لەبەردەستدا نەبوبێ بەڵام توانیوینە بە هەمان ستایل قژیان رێکبخەن.

قژی دوبەش، لەگەڵ ئەوەی بە تێپەربونی کات چەندین ستایلی جیاواز هاتۆتە کایەوە بەڵام ستالی قژی دوبەش هەر بە شیکی و مۆدێرنی مایەوە.

قژی لول، بە تایبەتی ئەو خانمانەی بە سروشتی قژیان لولە هەمیشە پارێزگاریان لەهێشتنەوەی ئەو ستایلی قژە کردوە.

چاکەتی یەخە کلاسیک، لەگەڵ ئەوەی بە شێوازیکی نوێتر و بە رەنگی جیاواتر دەپۆشرێت بەڵام هەمان ستایل بەکاردەهێندرێت.

ئەم شێوازە چاکەتە لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا بە ستایلی جیاوازتر دەکرێت و هەندێکجاریش بەبێ قۆڵ دەکرێت، بەڵام گۆرانکاری لە پشتێن و قۆپچەو شێوازی پۆشینیدا نەکراوە.

تەنورەی شێوە قەڵەمی، هەندێک گۆرانکاری لە رەنگەکان و کورتی یان درێژیەکەی کراوە، بەڵام هەمان ستایلی تەنورەیە و لە پێشتردا خانمان پۆشیویانە.

بردنە ناوەوەی تیشێرت و کراس بۆناو پانۆڵ یان تەنورە لە ئێستادا بەرێژەیەکی بەرچاو خانمان بەکاری دەهێنن بە هەمان شێوازی پێشتر.

 

ئه‌م بابه‌ته 25692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP