خەندان لایف
بادەم یەکێکە لە خۆراکە تەندروستەکان بەهۆی ئەوەی چەندین کانزاو ڤیتامینی تێدایە کە پێویستن بۆلەش، هەروەها دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، ڤیتامین B ،ڤیتامین E ، پڕۆتین، ئەمینۆئەسید، رۆژانە خواردنی سێ بادەم ئەم کارانە بەسەر جەستەدا دێنێت:
یەکەم: یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات
خواردنی بادەم زۆر بەسودە بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، سەرەڕای ڕێژەی بەرزی کالۆری، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین، چەوری بەسود.
دوەم: یارمەتی چالاکبونی مێشک دەدات
بادەم چەندین مادەی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن، خواردنی بادەم رێژەی زیرەکی زیاد دەکات وسترێس ناهێڵێت.
سێیەم: دەبێتە هۆی پاراستنی پێست
بادەم پێک دێت لە ڤیتامین E کە زۆر بەسودە بۆ تەندروستی پێست و پێست دەپارێزێت لە چرچ بون.
چوارەم: دەبێتە هۆی نەهێشتنی جەڵدەی دڵ
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوانەی کە هەفتەی پێنج جار بادەم دەخۆن %50 مەترسی جەڵدەی دڵ لەسەریان کەمتر دەبێت.
پێنجەم: دەبێتە هۆی بەهێز کردنی ئێسکەکان
بادەم لەپێکهاتەیدا کالیسیۆم هەیەکە دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک و ددان و ماسولکەکان.
شەشەم: ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت
بادەم چەوری سودبەخشی تێدایە کە دەبیتە هۆی نەهێشتنی کۆڵیسترۆڵی زیان بەخش.
حەوتەم: ئافرەتان لەکاتی سکپڕیدا زۆر پێویستیان بە ڤیتامین E هەیە، خواردنی بادەم ئەم ڤیتامینەیان بۆ دابین دەکات، هەروەها ئارامیان پێدەبەخشێت.
هەشتەم: لەتوشبون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت
تیمێکی پزیشکی ئەمریکی باسیان لەوە کرد کە کەمی ڤیتامین B دەبێتە هۆی پەیدابونی نەخۆسی شێرپەنجە، بەڵام بادەم بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B لەش دەپارێزێت لە توشبون بەم شێرپەنجە.
ئهم بابهته 39728
جار خوێنراوهتهوه