بە وێنە؛ ئەم شێوازانە تەنها ماڵەکەت ناخاوێن و ناڕێک دەردەخات

خەندان لایف

رەنگە هەندێک کات بەردەوام سەرقاڵی کۆکردنەوەو رێکخستنی ماڵەکەت بیت بەڵام هێشتا ناڕێک و ناخاوێن دەربکەوێت ئەویش بەهۆی ئەنجامدانی هەندێک هەڵەیە لە کاتی رێکخستنی ماڵەکەت، ماڵپەری brightside هەندێک رێنمایی بڵاوکردۆتەوە بۆ رێکخستنی ماڵەکەت.

یەکەم: هەرگیز قەنەفەکەت مەکە بە جێگای نوستن، بەڵکو هەر شتێکیان بۆ مەبەستی خۆی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ماڵەکەت رێک دەربکەوێت.

دوەم: کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر لەنایلۆن بێ ئەوەی شوێنێکی دیاریکراوی بۆ تەرخان بکەیت تەنها ماڵەکەت ناڕێک دەردەخات.

سێیەم: بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لەبۆکس بۆ کەلوپەلەکانت قەرەباڵغی لەماڵەکەت دروست دەکات.

چوارەم: هەڵواسینی ژمارەیەکی زۆر لەجانتا و چاکەت لەمەدخەلی ماڵەکەت یان ژوری نوستن ماڵەکەت ناڕێک دەردەخات.

پێنجەم: تەرخانکردنی شوێنی دیاری کراو بۆ پێلاوەکانت ماڵەکەت خاوێن و رێک دەردەخات.

شەشەم: بەکارهێنانی ئاوێنەی گەورە لە ژورەکاندا بە هەمان شێوە ماڵەکەت نارێک دەردەخات.

حەوتەم: بەکارهێنانی رەنگی سپی لە مەدخەلی ماڵەکەت گونجاو نیە، چونکە مەدخەل لە هەمو شوێنێکی ماڵەکەت زیاتر پیس دەبیت و دوای ماوەیەک رەنگەکەی بە سپێتی نامێنێتەوە و ماڵەکەت ناخاوێن دەردەخات، هەوڵ بدە رەنگێکی جیاواز هەڵبژێریت.

هەشتەم: ئەو جل هەڵواسەی بەکاری دەهێنیت با لە تەختە دروست کرابێت، لەبەر ئەوەی نابێتە هۆی تێکدانی شێوەی جلەکەت، لە هەمان کاتدا رێگە نادات جلەکانت بەربێتەوە و ماڵەکەت نارێک دەربخات.

نۆیەم: شوێنی کراوە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلی چێشتخانە چەندیش بە رێکی دایان بنێیت هێشتا چێشتخانەکەت بە رێکی دەرناکەوێت.

دەیەم: دەوربکەوە لە بەکارهێنانی مێزی شێوە جیاواز و تەنها مێزی سادە بەکاربهێنە.

یانزەیەم: ئاوێنەی گەورە لە لای دەستشۆرەوە بە زویی پیس دەبێت و ماڵەکەت ناخاوێن دەردەخات.

دوانزەیەم: دوربکەوە لە بەکارهێنانی روناکی کەم لە ماڵەکەتدا، رەنگی روناک زیاتر رێکی ماڵەکەت دەردەخات.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 89183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP