لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بیرۆکە و پرۆژەی نوێ دێتەبەردەمت، کە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، بەهۆی رێز و متمانەی خۆتەوە هاوڕێی زیاتر دەناسیت و پێگەت بەرز دەخەمڵێنرێت، هەمیشە هاوسەنگی لەنێوان حەوانەوە و کارکردنی زۆر رابگرە.

گا 20\4 - 20\5
بەهەموو توانایەکی خۆتەوە هەوڵبدە پلان دابنێیت و باشتر کاربکەیت، چونکە لە ئێستادا کارەکان لە دەستی خۆتدایە، هەمیشە ئەو هاوڕێیانە هەڵبژێرە کە لە تۆ تێدەگەن و لەگەڵ بیروبۆچونەکانی تۆدا یەکدەگرنەوە، تا هەست بە ئاسودەیی بکەیت، سەرنجت لەسەر ئەو کارانە دابنێ کە رۆژانە پێتی دەسپێرن.

دوانە 21\5 - 20\6
هەنگاوی گەورە بەرەو ئامانج و خواستەکانت دەدەیت، هەمیشە بایەخ بە خۆت بدە لە بەرامبەر خۆشەویستەکەت، گرنگیش بە ئارامی و لەسەرخۆیی بدە، هەوڵبدە پەیوەندیە سۆزدایەکانت تەواوی ژیانت کۆنترۆڵ نەکات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پێش هەر هەنگاوێک هەوڵبدە بەدواداچونی بۆ بکە، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە بەهۆی رێنمایی و ئامۆژگاریەکانتەوە سەرنجی هەموان رادەکێشیت، ئەمەش خاڵێکی گرنگە، ئەمرۆ هەست بە باشی و دڵخۆشبون دەکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
هەمیشە زیاتر هەوڵبدە تواناکانی خۆت بە بەڵگە بسەلمێنیت، چونکە لە رۆژانی داهاتودا سەرکەوتنێکی گەورە چاوەڕێت دەکات، لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت هەندێک ناکۆکی رودەدات، کە رەنگە ئەگەر ئاگادار نەبیت کارەکان ئاڵۆزتر بێت و پێویستە چارەسەری بکەیت، وزە و توانایەکی زۆرت هەیە و باشترە لە کاری سودبەخشدا سەرفی بکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بەشێوەیەکی ئارام و هاوکاریکردنیان سودی هەیە، هەمیشە کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکانت، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانت چالاکتر بێت، هەوڵبدە پەیوەندی سۆزداریت لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت دورت نەخاتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ ەست بە ماندووبوون دەکەیت، بەهۆی ئەوەی کارەکان هاوشێوەی پلانەکانت بەڕێوەناچێت، بە قۆناغێکی هەستیار و قورسدا تێپەڕدەبیت لەلایەنی سۆزدارییەوە، مەترسە لەوەی داوای یارمەتی لە کەسانی چواردەورت بکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەرگیز لە کاردانەوەت بەرامبەر کێشەکان زیادەڕەوی مەکە، هەوڵبدە ئارام و لەسەرخۆبە، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا زۆر باشە و بەرەوپێش دەچێت، بەهۆی متمانە بەخۆبونتەوە رێگای سەرکەوتنت نزیکە.

کەوان 22\11 - 21\12
چاوەڕوانی سەرکەوتنێکی گەورە دەکەیت، پاش ماوەیەک خۆڕاگری و هەوڵدان، پێویستە بزانیت هۆکاری کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت چییە، بۆ ئەوەی لە داهاتودا هەمان کێشە دروست نەبێتەوە، ئەو دڵەراوکێیانەی ئەم چەند رۆژە بە زویی لە یادی دەکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1   
کارەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەناچێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی سەرنجت کەمترە، کەمترخەمیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە متمانەیەکی زۆر هەیە و کەسێکی ئازیزیت، ئەوەش وادەکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت، بەڵام لەگەڵ پێویستە کەمێک خۆپەرست بیت و هێندە خۆت فەرامۆش نەکەیت بۆ چواردەورەکەت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
رێگامەدە خەم بەسەرتدا زاڵبێت سەرەڕای بونی بەربەستێکی زۆر، ئەمڕۆ سەرقاڵدەبیت بە کێشەیەکی زۆرەوە لەلایەنی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە، ژیانی خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە و تەنها ئاگاداری شێوازی ژیانی خۆت بە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی زاڵبیت بەسەر کارەکانتدا، کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی زیاتر هاوڕێ و ئازیزانت بناسیت و ئاشنابیت، بەلام کاتێکی گونجاو نیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانت، هەوڵ بدە کاتێکی گونجاوتر بدۆزەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 53430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP