لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوینەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بەربەستی زۆر و قورس وادەکات زیاتر پێشبکەویت لە کارەکەت و سەرکەوتن بەدەستبھێنیت، ئـەگەر لەئـێستادا تەنیایت ئـەوە رەنگە پەیوەندیەکی نوێ لە دورەوە لە ژیانتدا روبدات، پێویستە خۆت ئامادە بکەیت بۆ هەمو ئەگەرێکی چاوەروان نەکراو.

گا 20\4 - 20\5
زۆر بیردەکەیتەوە و ھەوڵی بەدەستھێنانی کاری نوێ دەدەیت، بۆ ئـەوەی تواناکانت بەشێوەیەکی باشتر پەرە پێ بدەیت، ھەموو کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت چارەسەر بکە، بەبێ دەست تێوەردانی چواردەرەکەت، کاتێک دەتەوێت کێش کەم بکەیتەوە مانای ئـەوە نییە تەندروستیت فەرامۆش بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
گرنگە لەگەڵ گۆڕانکاریەکان زیاتر فێربیت و زانیاری وەربگریت و خۆت بگونجێنیت، رەنگە خۆشەویستەکەت باس لە داھاتوی پەیوەندیەکەتان بکات، ھەوڵبدە ئـەو بابەتەی لات گرنگە باسی بکەیت، هەوڵی پەیداکردنی ئەزمونی جیاواز بدە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بەرپرسی کارەکانت تەواوی ماندوبون و تواناکانی تۆ دەبینێت، ھەر بۆیە بوار و ھەلی باشتر دەخاتە بەردەمت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە خوانێکی رۆمانسیت بۆ ئـامادەدەکرێت، بۆ ئـەوەی لەو رۆتینەی ڕۆژانە بێنەدەرەوە، جێبەجێکردنی خواست و بەھرەکانت باشترین ھەنگاوە بۆ ئـەوەی باری دەرونیت باشتر بێت.

شێر 23\7 - 22\8
رێگامەدە ھاوپیشەکانت بێنە ژیانتەوە و بەردەوام دەست وەربدەنە نێو کارەکانتەوە، چونکە خۆت چالاکیت دەزانیت چی ھەڵبژێریت، ئـاگاداربە غیرەی زۆر خۆشەویستی لەناودەبات، زیاتر ئاگاداری پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەن بەرپرسانی کارەکانتەوە تواناکانت بەرز دەخەمڵێنرێت، بەھۆی تێپەڕاندنی چەند بەربەست و قورساییەکەوە، پەیوەندی سۆزداریت باشتر دەبێت و پیلان بۆ داھاتو دادەنێیت، توڕەی و خەمۆکی زاڵدەبێت بەسەر لایەنی دەرونیتدا، ئـەمەش کاریگەری نەرێنی ھەیە ئـاگاداربە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ھەمیشە ھەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ تەواوی ھاوپیشەکانت زۆر پتەو و باش بکەیت، بۆ ئـەوەی کەشێکی ئـارام دور لە دڵەڕاوکێ دروست بکەیت، ھەڵە و ناکۆکی بەردەوام بونی ھەیە لەنێوانی دو خۆشەویست، ھەربۆیە پێویست ناکات ھێندە بەھانا و لێبوردن بھێنرێتەوە، پێویست بە پشویەکی باش ھەیە بۆ ئـەوەی کەمێک ئـیسراحەت بکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئـەمڕۆ چانس و ھەلی باشتر دێتەبەردەمت، پێویستە بزانیت چۆن بەکاریدەھێنیت بۆ ئـەوەی تواناکانت پێش بخەیت، ئـەگاداربە ھەموو قسەیەکی خۆشەویستەکەت مەرج نییە راست بێت، سەرەتا بەدواداچون بکە پاشان بڕیاربدە.

کەوان 22\11 - 21\12
گرنگە لەمەودوا تەواوی کارەکانت رێکبخەیت، پشتیوانی خۆشەویستەکەت بۆ تۆ وادەکات متمانەت زیاتر پێی هەبێت، هەوڵبدە کارێک ئەنجام نەدەیت کە خۆشەویستەکەت لێت دوربکەوێتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1  
ھەوڵبدە سود لەھەموو ئـەو چانسانە ببینە کە دێتە بەردەمت، لەپێناو سەرکەوتن، خۆشەویستی پێویستی بە قوربانیدانە بۆ مانەوەی، باشترە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندیەکەتان بدەیت

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەھۆی توانا و ماندوبونی خۆتەوە پێشدەکەویت و رەنگە پێگەت بەرز بێتەوە لە کارەکەت، گرنگە متمانەت بە ھەست و خۆشەویستی خۆت ھەبێت بەرامبەر خۆشەویستەکەت و بۆی دەربڕیت، بەھۆی ماندوبونی زۆرەوە رەنگە ھەست بە ئـازاری جەستەی بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کارەکانت ئـاڵۆز دەبێت و ئـەرکەکانت زیاد دەکات، دەکرێت داوای ھاوکاری لەھاوپیشەکانت بکەیت، ڕاستگۆی و رونی لە قسەکردن باشترین ھەنگاوە بۆ ئـەوەی لە پەیوەندی سۆزداریدا سەرکەوتو بیت، رێنماییەکانی پزیشک پشتگوێ مەخە و ھەوڵبدە پشو بدە.

ئه‌م بابه‌ته 31876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP