دیاری قەرەداغی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ "دیاری قەرەداغی" کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە.

دیاری قەرەداغی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلیپێکی نوێی بە ناوی "زام" بڵاوکردەوە، تێکستەکەی لەلایەن " شێرکۆ بێکەس"ەوە نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن "سەڵاح رەوف" بۆدانراوە، لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلم کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجام دراوە

دیاری قەرەداغی لە ساڵی 1967 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردە، خاوەنی ستایلی تایبەت بەخۆیەتی، چەندان ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی ھەیە، لەماوەی رابردودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردوەتەوە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP