فیلمی سیمبا بە پڕ داهاتترین فیلمی ئەنیمەشن دادەنرێت


خەندان لایف

فیلمی شێری پاشا (سیمبا) دوای مانگێک لە نمایشکردنی توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنیت لە روی داهاتەوە، پێش فیلمی "فرۆزن" بکەوێت.

فیلمی شێری پاشا لە ساڵی 1994 بە شێوەی ئەنیمەیشن بڵاوکرایەوە، ئەم ساڵ هەمان فیلم بە تەکنیکی نوێ بەرهەم هێنرایەوە، لە 19ی مانگی رابردو بۆ یەکەمینجار لە سینەماکان نمایشکرا، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا داهاتەکەی گەیشتە 1.3 بلیۆن دۆلار، بەڵام فیلمی فرۆزن داهاتەکەی نزیک بوەوە لە 1.2 بلیۆن دۆلار، بەمەش فیلمی سیمبا توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و بە پڕ داهاتترین فیلمی ئەنیمەیشن دادەنرێت.

فیلمی پاشای دارستان فیلمێکی ئەنیمەیشنی- میوزیکیە، لەلایەن "جۆن فاڤرۆ" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، چیرۆکی فیلمەکە لەلایەن "ناسانسۆن" نوسراوە، لەلایەن ستافی والت دیزنیەوە بەرهەم هێنراوە، تێچوی فیلمەکە 250 ملیۆن دۆلارە، لەگەڵ ئەوەی ماوەی مانگێکە نمایشکراوە داهاتەکەی 1.3 بلیۆن دۆلاری تێپەراندوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5475 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP