ئەتەکیەتی چونە میوانی

خەندان لایف

لە بۆنەی میوانی گرنگە هەم میوان و هەم خاوەن ماڵ شارەزای بنەماکانی ئەتەکیەت بن و بە دروستی پەیرەوی بکەن، ئەگەر دەتەوێت بە مەبەستی سەردانکردن برۆیت بۆ ماڵێک باشتر پەیرەوی ئەم بنەمای ئەتەکیەتانە بکەیت.

یەکەم: پێش ئەوەی سەردانی ماڵێک بکەیت تەلەفون بکەو لە چونت ئاگاداریان بکەرەوە.

دوەم: ئاگاداری کات بە، پابەندبە بە کاتەوە پێویست ناکات زۆر بمێنیتەوە.

سێیەم: ئەگەر منداڵ لەگەڵ خۆتان دەبەن پێویستە ئاگاداری منداڵەکان بن کە هیچ زیانێک بەو ماڵە نەگەیەنێت.

چوارەم: لە کارەکاندا یارمەتی خاوەن ماڵ بدە، بەڵام یەکەمجار روخسەت وەربگرە.

پێنجەم: گوێگرێکی باشبە و تەنها باسی خۆت مەکە.

شەشەم: خۆت بە بەکارهێنانی مۆبایلەوە سەرقاڵ مەکە.

حەوتەم: ئەگەر لە میوانی پێویستت بە توالێت یان چونە ژورێکی دیکە هەبو پێشتر داوای هاوکاری لە خاوەن ماڵەکە بکە.

هەشتەم: دڵنیابەرەوە لەوەی دوای خۆت توالێتەکە خاوێن بکەیتەوە، یان هەر ژورێک کە بۆی دەڕۆیت لەدوای خۆت خاوێنی بکەرەوە.

نۆیەم: بە هیچ شێوەیەک داوای پاسوۆردی ئینتەرنێت مەکە.

دەیەم: بۆ خوانی ئیوارە مەمێنەرەوە ئەگەر دیاریت لەگەڵ خۆت نەبردبو یان پێشتر ئاگادارت نەکردبونەوە لەوەی کە بۆ نان خواردن دەمێنیتەوە.

یانزەیەم: دەرگای سەلاجە بە هیچ شێوەیەک مەکەرەوە، بەبێ پرسکردن خواردن مەخۆ.

 

دوانزەیەم: سوپاسی خاوەن ماڵەکە بکە و دەست خۆشیان لێبکە.

ئه‌م بابه‌ته 35861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP