لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

 

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4

هەست بە بێزاربوونێکی زۆر دەکەیت لە کارەکەت، ئەمەش گرفت بۆ دروست دەکات لەلایەنی دەرونیەوە بەرامبەر بە پیشەکەت، لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە بەشداری چەندین چالاکی دەکەیت و هاوبەشی ژیانت رەنگە بدۆزیتەوە، ئەگەر تا ئێستا پەیوەندی سۆزداری لە ژیانتدا نەبێت. هیچ شتیک گرنگتر نیە لە تەندروستیت بۆیە ئاگاداری جەستەت بە.

گا 20\4 - 20\5
نابێت بێهیوا بیت بەرامبەر بە بەربەستەکانی روبەڕوت دەبێتەوە لە کارەکەت، پێویستە بوێرانە هەوڵبدەیتەوە بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت، خۆشەویستەکەت هەندێک رێنمایی گرنگ پێ دەدات دەکرێت بە هەند وەریبگریت و سودی لێ ببینیت، هەوڵ بدە کێشەکانت کار نەکەنە سەر ژیانت.

دوانە 21\5 - 20\6
هەندێک هەنگاو و کاری نوێ لە پیشەکەت، وادەکات کە ئارام بیتەوە و دورکەویتەوە لە دڵەڕاوکێ لەروی پیشەییەوە، ئەمڕۆ هەست دەکەیت سۆزێکی زۆر پێ دەدرێت لەچاو رۆژەکانی ڕابردودا، داهاتو لەبەردەم رونە و پەیوەندی سۆزداری نوێ دێتە ژیانتەوە، هەست بە پەستانی دەرونی زۆر ناخۆش دەکەیت و کاریگەری لەسەر جەستەت دەبێت.

 

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پڕۆژەکانت لەروی پیشەییەوە پێویستە پلان بۆ داڕێژراو و ڕێکخراو بێت و گرنگی بە ئامانجەکانت بدە و بیر لە داهاتو بکەرەوە، لایەنی سۆزداریت جێگیرە و ئارامی و خۆشەویستی تێیدا زاڵە، پێویستە زیاتر گرنگی بە کارەکانت بدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
پێویستە هەوڵبدەیت و زیاتر ماندو بیت بۆ ئەوەی ئەمڕۆ هەمو کارەکانت بەشێوەیەکی گونجاو جێبەجێ بکەیت و ئەرکەکانی سەر شانت کەم بکەیتەوە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانت، لەلایەنی سۆزداریەوە ئەم ماوەیە پەیوەندیەکەت جێگیر دەبێت و پەیوەست دەبێت بە رۆتینیەوە، لایەنی تەندروستیت باشترە بەڵام دەبێت شیرینی کەم بخۆیت.

فەریک 23\8 - 22\9
هێندە خۆت سەرقاڵ مەکە بە کارێکەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە و لەگەڵ پلانەکانی تۆ یەکناگرێتەوە، بەڵام هەوڵبدە زانیاری نوێ وەربگریت، پەیوەندی سۆزداریت جێگیر نییە و هەندێک ناکۆکی رودەدات، هێندە بیر لە داهاتو مەکەرەوە و مێشک سەرقاڵ مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
رێگامەدە دڵەڕاوکێ زاڵبێت بەسەر کارەکانتدا و لایەنی پیشەییت دوابخات، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی چارەسەری هەمو کێشەکانت بکەیت لەلایەنی سۆزداریەوە، خۆت بەدور بگرە لە شوێنی قەرەباڵغ و بێزارکەر، پێویست بە پشودان هەیە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ گۆڕانکاری نوێ رودەدات و لایەنی سۆزداریت زۆر باش دەبێت و ئاسودە دەبیت و پێکەوە کاتێکی رۆمانسی بەسەردەبەن، روبەڕوی هەندێک گرفت دەبیتەوە بەهۆی کارەکەتەوە و کاردەکاتە سەر لایەنی دەرونیت.

کەوان 22\11 - 21\12
کارەکەت فەرامۆش مەکە و هەوڵبدە لە ئاستی بەرپرسیاریەتی پیشەکەتدا بە، دەنا زیان بە خۆت دەگەیەنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیەکی سۆزداری جێگیرتان هەیە لە ئێستادا و گۆڕانکاری تێدا نییە، سود لە پشوی کۆتایی هەفتە وەربگرە.

گیسک 22\12 - 19\1 
پێویست بە یارمەتی هەیە لە کارەکەت و دەتوانیت لە هاوپیشەکانتی داوا بکەیت بەبێ بیرکردنەوە، بەڵام ئەوانەی جێگای متمانەن، پەیوەندی سۆزداریت سەرکەتو نابێت، ئەگەر پەیوەست نەبن بەیەکەوە لەپێناو خۆشەویستیتان قوربانی نەدەن، رێگامەدە نەخۆشیەکی سادە بەسەرتدا زاڵبێت و چالاکیەکانت دوابخات.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پەستانێکی زۆر لەسەرە لە کارەکەت و ئەم ماوەیە تەواو سەرقاڵیت بەهۆی پێ سپاردنی ئەرکی بەرپرسانتەوە، رەنگە بڕیارێکی نوێ بدەیت بەهۆی پەستانی زۆری چواردەورتەوە لەلایەنی کۆمەلایەتیەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندی سۆزداریت دەبێت، کاتێکی باش تەرخان بکە بۆ ئەوەی کێشت دابەزێنیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
دەتەوێت کەشێکی ئارام تەرخان بکەیت بۆ خۆت لە کارەکەت بۆ ئەوەی بتوانیت کاربکەیت و ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، ئاگاداربە پەلە مەکە لە هیچ شتێکدا، دەنا لە کۆتایدا لەلایەنی سۆزاریەوە ئەنجامێکی باش نابێت، ئەگەر پێویست بو سەردانی پزیشک بکە باشترە.

ئه‌م بابه‌ته 52809 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP