ماریا هەورامی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە


‎خەندان لایف

‎"ماریا هەورامی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "دڵەکەم" بڵاوکردەوە.

‎خانمە هونەرمەند "ماریا هەورامی" لە چەناڵی کوردماکس نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "دڵەکەم" بڵاوکردەوە، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "حەمە ئیبراھیم" نوسراوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "حەمەی شەم" بۆ ئەنجامدراوە.

‎بە وتەی خۆی ئەم بەرهەمەی جیاوازە لە بەرهەمەکانی پێشوی، لە نێو شەقامدا وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە.

‎ دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو بەشێک لە کلیپیەکەی بڵاوکردەوە لەلایەن خەڵکەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و دەوترا کە هاوشێوەی هونەرمەندی لوبنانی "نەجوا کەرەم" کلیپەکەی بەرهەم هێناوە.

‎ماریا کەمال مستەفای تەمەن 29 ساڵ، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، پێشوتریش ئەندامی گروپی کیژانی سلێمانی بووە، لەدوای ساڵی 2009 دەستی بە وتنەوەی گۆرانی کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەند گۆرانی ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌م بابه‌ته 35108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP