لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ گۆڕانکار ی رودەدات رەنگە بەوهۆیەوە بگەیتە بەرزترین ئاست، بێزارمەکە لە غیرەی خۆشەویستەکەت، چونکە هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ رێزگرتن و خۆشەویستی تۆ بۆ ئەو، هەرگیز بە توڕەی رەفتار مەکە، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت دەبێت.

گا 20\4 - 20\5
پێویستە بەشێوەیەکی هێمن مامەڵە لەگەڵ هەموو بارودۆخەکان بکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت هاوسەنگی رابگریت، هاوکات بە هێمنی رەفتارکردن لەلایەنی سۆزدارییەوە، کاریگەری ئەرێنی هەیە و پەیوەندیەکەت جێگیر دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
باشترە بەشێوەیەکی ژیرانە رەفتار بکەیت بۆ ئەوەی روبەروبیتەوە و چارەسەری کێشەکان بکەیت، کاتێک دو کەسی نزیکت توشی ناکۆکی دەبن، پێویستە دادپەروەربیت و بزانیت چ بڕیارێک دەدەیت لە نێوانیان، باشترە لەگەڵ خێزانەکەت هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەگەر پێویست بە هاوکاری هەبو لە کارەکەت، باشترە راوێژ بە کەسانی متمانە پێکراو بکەیت و دڵنیابیتەوە لە نیەتی دڵی بەرامبەرت، هەوڵبدە رێگامەدە غیرەیەکی زۆر بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا زاڵبێت، چونکە کاریگەری نەرێنی دەبێت و پەیوەندیەکە هەڵدەوەشێنێت، یان بەردەوام ناکۆکی دروست دەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
لەخۆتەوە بڕیار لەسەر هیچ بابەتێک یان کەسێک مەدە کە لەدورەوە دەیبستیت، باشترە لە نزیکەوە لە بارودۆخەکان دڵنیابیت، کاتێک توشی کێشەیەک دەبیت باشترە راوێژ بە هاوبەشی ژیانت یان خۆشەویستەکەت بکەیت، تا هاوکاریت بکات، بەرزی لایەنی مەعنەویت وادەکات دوربیت لە دڵەڕاوکێ.

فەریک 23\8 - 22\9
دەبێت بۆ هەموو کارێک پلان دابنێیت، پێش هەر هەنگاوێک بنێیت، بۆ ئەوەی توشی هیچ هەڵەیەک نەبیت، ئەگەر هەست کرد خۆشەویستەکەت دەرونی نائارامە و بێزارە، پێویستە پشتیوانی بیت و هاوکاری بکەیت تا باش دەبێت، هەمیشە گرنگە خواردنی چەور فەرامۆش بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کاتێک هەر ناکۆکیەک لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت یان بەرپرسەکانت رودەدات، باشترە بە ئارامی گفتوگۆ بکەیت، بۆ ئەوەی ئاسان چارەسەری بکەیت، لە رۆژانی داهاتودا لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر نزیک دەبیتەوە و هەست بە ئارامی دەکەیت، گرنگە هەستی بەرامبەرەکەت فەرامۆش نەکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
پێش هەموو هەنگاوێک لایەنی دارایت رێکبخەرەوە، پاشان ئەرکە سەرەکی و لاوەکیەکان دابەش بکە و جێبەجێیان بکە، کاتێک گفتوگۆی بابەتێکی گرنگ لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەکەیت باشترە دڵنیابیتەوە لەوەی ئامادەیە گوێگر بێت و دەرونی ئارامە، بۆ ئەوەی هیچ هەڵە تێگەیشنێک لە نێوانتان رونەدات.

کەوان 22\11 - 21\12
خۆت بەدور بگرە لەهەموو گومانێک لەروی کار و پیشەییەوە هەوڵبدە بەتەواوی لە کێشەکان و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا دڵنیابیتەوە، پاشان بڕیاربدەیت تا هەڵەنەکەیت، لایەنی سۆزداریت بە کەشێکی خراپدا دەڕوات، پێویستە هەوڵی چارەسەرکردنی بکەیت پێش ئەوەی ناکۆکیەکان گەورەتر بێت.

گیسک 22\12 - 19\1
سود لە زانیاری و ئەزمونی خۆت ببینە، بۆ ئەوەی روبەروی بەربەست و قورساییەکان ببیتەوە، هەرگیز بەخێرایی خۆت مەدە بەدەست کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەتەوە، چونکە ئەمە کاریگەری نەرێنی دەبێت، دەتوانیت ژیرانە چارەسەری بکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2

ئەمڕۆ بۆ تۆ باش دەبێت و بەخت یاوەر دەبێت، چونکە روبەروی کۆمەڵێک قورسایی دەبێتەوە، هەمیشە بەدوای رێگایەکی نوێدا بگەڕێ بۆ ئەوەی گۆڕانکاری بکەیت و سەرکێشی ئەنجام بدەیت، دور لە رۆتین، رۆژانی پشو پێویستە بحەوێیتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
دەتوانیت هەموو بەربەستەکان تێپەڕێنیت، ئەگەر پلان هەبێت، پەیوەندی سۆزداریت بە کەشێکی رۆمانسی و ئاسودەبەخشدا دەڕوات، ئەو پەستانە دەرونیەی هەتە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسە نزیکەکانت دەرەوێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 33375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP