سێلینا گۆمێز ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت

خەندان لایف

سێلینا گۆمێز بەهۆی زۆری ژمارەی لایکەکانیەوە ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت.

خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژ "سێلینا گۆمێز" پاش تێپەربونی چەند رۆژێک بەسەر رۆژی لەدایک بونیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە ئیتاڵیا بڵاوکردەوە، تەنها لە ماوەی دە چرکەدا لە دوای بڵاوبونەوەی وێنەکە یەک ملیۆن لایکی تێپەراند.

دوای شەش رۆژ لە بڵاوبونەوەی وێنەکە ژمارەی لایکەکان 14 ملیۆنی تێپەراند، بەمەش ژمارەی پێوانەیی شکاند کە لە ماوەی 6 رۆژدا ئەو ژمارە زۆرەی لایک کۆبکاتەوە.

سیلینا گۆمێز لە ساڵی 1992 لە تێکساس لەدایک بووە، پیشەی گۆرانیبێژ، ئەکتەر، دەرھێنەرە. بەشداری زیاتر لە 40 فیلمی کردوە، خاوەنی ھەوادارێکی زۆرە لەسەرتاسەری جیھاندا.


 

ئه‌م بابه‌ته 19876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP