شەش خۆراک کەدەبنە هۆی توشبون بە نەخۆشی جگەر


خەندان لایف

جگەر یەکێکە لە ئەندامە سەرەکیەکانی لەشی مرۆڤ پاراستنی تەندروستی ئەم ئەندامە دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی هەموو لەش، کۆمەڵێک خۆراک و خواردنەوە هەن کە زیان بە جگەر دەگەیەنن، وەک زۆر خواردنی خوێ و خواردنەوەی ماددە کحولییەکان و چەند ماددەیەکی تر، جگە لەوەش هەندێک لە خواردنەکانی رۆژانە زیان بە جگەر دەگەیەنن، ماڵپەری healthline ئەو خۆراکانەی بڵاوکردوەتەوە.

شەکر
دوربکەوە لە خواردنی شەکر و ئەو خۆراکانەی شەکریان تێدایە، رێژەی شەکری خوێن بەرز دەکەنەوەو دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەر.

کحول
هۆکاری سەرەکیە بۆ کۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەر و ئەگەری توشبون بە نەخۆشی جگەر زیاد دەکات.

خواردنی سورکراوە
رێژەیەکی زۆر لە چەوری کالۆری لە خۆدەگرن.

خوێ
ئەوەی تا ئێستا زۆر دیارە ئەوەیە کە زیاد خواردنی خوێ دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، بەڵام ئەوەی کەمتر زانراوە ئەوەیە کە زیاد خواردنی خوێ بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی نەخۆشی چەوری جگەر، لەبەر ئەوە ئاگاداری خواردنی رێژەی خوێ بن.

نانی سپی، برنج، پاستا
دەبیتە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن و توشبون بە نەخۆشی جگەر.

گۆشتی سور
رێژەیەکی زۆر لە چەوریان تێدایە زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

ئه‌م بابه‌ته 20177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP