شێوازی دروستکردنی شلەی قەیسی بۆ جەژن

خەندان لایف

پێداویستیەکان:
0.25 کیلۆ قەیسی
0.25 کیلۆ گۆشت
2 کەوچکی چێشت شەکر
1 کوپ ئاو
رۆن بەپێی پێویست
کشمیش بەپێی پێویست

شێوازی دروستکردنی:

- سەرەتا گۆشتەکە پارچە پارچە بکە لە رۆندا سوری بکەرەوە ئاوەکەی تێبکە تاکو ئامادە دەبێت.
- پاشان قەیسیەکە پاك بکە و لەگەڵ کشمیش و شەکرەکە هەمویان بکەرە ناو گۆشتەکە ئەگەر هەست کرا توندە ئەوا ئاوی تێدەکرێت بە پێی ئارەزو.
- لەسەر ئاگرێکی مام ناوەند جێیبهێڵە تاکو ئامادە دەبێت پاشان بە گەرمی پێشکەش دەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 20186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP