لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بیرۆکەی نوێ لە هاوپیشەکانتەوە وەربگرە و هەنگاوی باشتر بنێ، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، ئەگەر تێگەیشتن و متمانە لەنێوانتاندا هەبێت، هەوڵبدە کاتەکانی کار و پشودان و چوونەدەرەوەکانت رێکبخە.

 

گا 20\4 - 20\5
کراوەنەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت و پێکەوە کارکردن، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئامانجەکانت بەدیبهێنیت، پشتیوانی کردنی خێزانەکەت و هاوکاری کردنیان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ناکۆکیەکان کۆتاییان پێبێت، هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە و واز لە دژایەتیکردن بهێنە.

 

دوانە 21\5 - 20\6
متمانەت بەخۆت هەبێت و بە پەرۆشەوە کارەکانت ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی سەرکەوتن لە کارەکەت بەدەستبهێنیت، وازبهێنە لە رابردو لەلایەنی سۆزدارییەوە، هەوڵبدە لەم پەیوەندیە نوێیەدا سەرکەوتو بیت، تەندروستیت باشتر دەبێت و جەستەت چالاک دەبێت.

 

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هاوکاریکردنی هاوپیشەکانت و جێبەجێکردنی پرۆژەکان بەشێوەیەکی رێکخراو بەپێی پلان، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی باش بنێیت، هەمیشە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت کاتێک خۆشەویستەکەت دەبینیت، ئەمەش مانای پتەوی پەیوەندیەکەتانە، هەوڵبدە گرنگی بە خۆشەویستانت بدەیت.

 

شێر 23\7 - 22\8
هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە، کاتێک لە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە جەنجاڵیدایت، هەوڵبدە خۆپەرست نەبیت، ئەگەرنا زیان بە پەیوەندی سۆزداری و کۆمەڵایەتییەکانت دەگەیەنیت، ئەو ناکۆکیانەی ئەم چەند ماوەیەی رابردو هەتبو بە لایەنی ئەرێنی کۆتایی دێن.

 

فەریک 23\8 - 22\9
هەرگیز بەپەلە کاردانەوەت بەرامبەر هاوپیشەکانت نەبێت، پێویستە ئارام و لەسەرخۆ بیت، ئەگەرنا کاریگەری نەرێنی لەسەر تەواوی کارەکانت دەبێت لە داهاتودا، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە هەست بە نائارامی دەکەیت و ئەو کەسانەی دژایەتیت دەکەن، کاریگەریان لەسەر پەیوەندییەکانی دیکەش دەبێت، هەوڵبدە سیستمی خۆراکیت تەندروست و هاوسەنگ بێت.

 

تەرازو 23\9 - 22\10
پاش ماوەیەکی زۆر روبەرو بونەوە و بونی گرفت، دواجار ئەمڕۆ دەگەیتە چارەسەر، بەڵام گرنگە ئامۆژگاری هاوپیشەکانت بە هەند وەربگریت، هەوڵبدە پارێزگاری لە ئامانجە سەرەکیەکانت بکە لەلایەنی سۆزدارییەوە و بزانە دەتەویت بگەیت بە چی، لایەنی دارایت زۆر باشە کێشەیەک نییە، باشترە خۆت بەدوربگریت لە دڵەڕاوکێ.

 

دوپشک 23\10 - 21\11
دەتوانیت لە ئێستادا بڕیاری دروست بدەیت، چونکە ئەزمونێکی باش هەیە و متمانەت بەخۆت هەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە دەرونت ئارامە و ئاسودەیت، بەڵام پێویستە پارێزگاری لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بکەیت.

 

کەوان 22\11 - 21\12
روبەروی هەندێک بەربەست و قورسایی دەبیتەوە، بەڵام نابێت هەست بە ماندوبون بکەیت، چونکە هەموی کاتییە، پێداچونەوە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنت بکە لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت و هەوڵبدە لۆژیکی بڕوانیت، ئەم ماوەیە دەرونت نائارامە و هەست بە پەستانێکی زۆر دەکەیت.

 

گیسک 22\12 - 19\1
هەرگیز بەپەلە بریار مەدە، چونکە کارەکان بەشێوەیەکی ئاسایی دەڕوات، پێویستە هەستی خۆشەویستەکەت بریندار نەکەیت و بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، چالاکی و جوڵەی جەستەیی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تەندروستییەکی باشت هەبێت.


سەتڵ 20\1 - 18\2

باشترە کەمێک وردتر بیت لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانت، ئەرکەکانیشت لە کاتی خۆیدا جێبەجێ بکە، پشتیوانی خۆشەویستەکەت بکە لە هەموو کاتێکدا، کاتی ئەوە هاتوە پشو بدەیت و بحەوێیتەوە.

 

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کارکردن بە گروپ سوودێکی زۆری هەیە و بەرەوپێش دەچیت، هاوکات پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بەهێز دەبێت، رەنگە هاوڕێی نوێ بناسیت و پەیوەندیەکی بەهێز دروست بکەیت، بەڵام دەبێت بە وریایی مامەڵە بکەیت و بە ئاسانی متمانە نەکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 43809 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP