عەمار کوفی لە نەخۆشخانەیە

خەندان لایف-

عەمار کوفی وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە و باری تەندروستی باش نیە.

ھونەرمەندی  گۆرانیبێژی کورد "عەمار کوفی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە، باری تەندروستی باش نیە، تا ئێستا ھیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر باشبونی باری تەندروستی نەداوە.

عەمار کوفی خەڵکی شاری زاخۆیە، یەکێک بو لە بەشداربوانی بەرنامەی بەناوبانگی عەرەبی "عەرەب ئایدڵ" کە بەناوی کوردستانەوە بەشداری کرد و بەزمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی دەوت و توانی بە دەنگی سەرنجی جەماوەرێکی زۆری کورد و عەرەب ڕابکێشیت.

ئه‌م بابه‌ته 34102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP