عەدنان کەریم کۆنسێرت سازدەکات

خەندان لایف- 

عەدنان کەریم لەگەڵ "گروپی میوزیکی مەحوی" کۆنسێرت لە سلێمانی و کەرکوک ساز دەکات.

ھونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراو "عەدنان کەریم" لەگەڵ گروپی میوزیکی مەحوی بڕیارە 22ی ئەم مانگە لە تەلاری ھونەری شاری سلێمانی کۆنسێرتێک ساز بکات.

لە پاش ھەفتەیەک لە 29ی مانگ کۆنسێرتێکی دیکە لە ھۆڵی سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک سازدەکات.

عەدنان کەریم لە ساڵی 1963 لە کەرکوک لەدایک بوە، بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردوە، کە ساڵی 1980 یەکەمین گۆرانی تۆمار کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 4086 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP