لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ ی 9ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

‎کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ لەلایەنی مادی و مەعنەوییەوە پشتیوانی دەکرێیت و پرۆژەیەکی باش بنیاد دەنێیت، کە کاریگەری لەسەر داهاتووت هەیە، بۆ ئەوەی رۆتین کاریگەری نەرێنی نەخاتە سەر پەیوەندی سۆزداریت هەوڵبدە گۆڕانکاری بکە و ساتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت دروست بکە.

‎گا 20\4 - 20\5
بەدواداچون بۆ کارەکانت بکە و کارەکانت رێکبخەرەوە، بۆ ئەوەی بۆ هەموانی رونبکەیتەوە، کە دەتوانیت روبەرو بیتەوە بەرپرسیاریەتی وەربگریت و هەنگاوی باشتر بنێیت، رەنگە چاوت بە هاوڕێیەکی کۆن بکەوێت و یادگاریەکانی رابردو ئاسودەت بکات، خۆت بەدوربگرە لەهەمو ئەو کەسانەی توشی دڵەڕاوکێ و خەم دەکەن.

‎دوانە 21\5 - 20\6
پێویست بە هاوکاری هەیە بۆ ئەوەی قورساییەکانی کارەکەت تێپەڕێنیت، دەتوانیت خۆت داوای بکەیت، کێشە و ناکۆکییەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە گفتوگۆی هێمن و ئارام چارەسەر دەبێت، لەلایەنی دەرونییەوە ئارامیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

‎قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەرگیز هیچ هەنگاوێکی نوێ مەنێ، پێش ئەوەی بە تەواوی دڵنیانەبیتەوە و بڕوات بەو کارە نەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی خۆش بەڕێدەکەن و هەست بە ئارامی دەکەن، هەوڵبدە تواناکانت زیاتر بەکاربەریت و ئەزمونی باشتر تاقیبکەیتەوە.

‎شێر 23\7 - 22\8
کارێکی نوێ دێتەپێش، کە بۆ تۆ گرنگە و ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەیت، هەڵەکانی رابردو لەروی سۆزدارییەوە دوبارەمەکەرەوە، هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە.

‎فەریک 23\8 - 22\9
دروستکردنی متمانە لە شوێنی کارەکەت، هەنگاوی یەکەمی سەرکەوتنە، هاوکاری خۆشەویستەکەت بکە و پشتیوانی بە، لەهەموو بارودۆخێکدا، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

‎تەرازو 23\9 - 22\10
ئەرکەکانت بەباشی جێبەجێدەکەیت، بەڵام بەمەرجێک باشتر و وردتر کارەکانت بەڕێوەبەریت،هەستدەکەیت لەروی مەعنەویەوە زۆر باشیت و خۆشەویستەکەت پشتیوانیت دەکات لەهەموو هەنگاوێکدا، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە و خواردنەوەی گەرم بخۆرەوە.

‎دوپشک 23\10 - 21\11
 پێویست بە چانسێکی باشتر هەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە پیشەکەتدا بکەیت، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیەکانت چالاک بکەیت، دەبێت واز لە رەفتارە ناخۆشەکانت بهێنیت و بێزارکەر نەبیت، سود لە ئارەزوەکانت و بەهرەکانت ببینە، تا دەرونت ئارام بکەیتەوە.

‎کەوان 22\11 - 21\12
گۆڕانکاری رودەدات و هەنگاوی نوێ دەنێیت و چانسی باشتر دێتەپێش، پەیوەندی سۆزداری بە کەشێکی ئارام و ئاسودەدا دەڕوات و بەختەوەریت، ئەمڕۆ هەست بە جەستەیەکی چالاک و بەهێز دەکەیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەیە.

‎گیسک 22\12 - 19\1
لە رۆژانی داهاتو بەهرەیەکی دیکەی خۆت تاقیدەکەیتەوە و نهێنی سەرکەوتن بەرەو داهاتوو دەدۆزیتەوە، بەهۆی جیاوازی بیروبۆچونەوە توشی ناکۆکی دەبیت لەگەڵ ئازیزانت، لەروی دەرونی و جەستەییەوە هەست بە ئارامی دەکەیت.

‎سەتڵ 20\1 - 18\2
هەرگیز خۆت مەخەرە ناو پرۆژە و کارێکەوە کە توانای جێبەجێکردنیت نییە، ئەمڕۆ رەنگە پێویست بە کەسێک هەبێت گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت و هیوات پێ ببەخشێت لەهەموو رویەکەوە، خۆتبەدوربگرە لەم کەسانەی جێگەی متمانەت نیت.

‎نەهەنگ 19\2 - 20\3
‎ئەو ئەرکانەی پێتدەسپێردرێت بەشێوەیەکی باش و گونجاو جێبەجێیان بکە و باشتر لە پێشتر پێشکەشی بکە، عینادی کردن سودی نییە و توشی دڵەڕاوکێت دەکات لەلایەنی سۆزدارییەوە، هەوڵبدە بەشێوەیەکی باشتر رەفتار لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە، کاتێک هەست بە ماندوبونی زۆر دەکەیت، بخەوە تا ئارام دەبیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 33781 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP