هەرگیز ئەم بەرهەمی جوانکاریانە لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەش مەکە

خەندان لایف

رەنگە بەلاتەوە ئاسایی بێت هەندێک بەرهەمی جوانکاری هاوڕێکەت یان کەسە نزیکەکانت بەکاربهێنیت، بەڵام دەکرێت بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە ببێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریا و ئەگەری توشبونت بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، ماڵپەری  independentی بریتانی ئەو بەرهەمانەی بڵاوکردۆتەوە کە نابێت لەگەڵ کەسانی دیکە هاوبەشی پێ بکەیت.

یەکەم: شانەی قژ
رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆدەگرێت و هەندێک جار دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئەسپێی سەر.

دوەم: جێڵی قژ
بە هەمان شێوە بەهۆی ئەوەی چەند جارێک بەکاردەهێندرێتەوە بەکتریای لی دەنیشێت، باشترە پێش بەکارهێنان و دوای بەکارهێنان دەستەکانت خاوێن بکەیتەوە.

سێیەم: کرێمی روخسار
چونکە جۆری پێست جیاوازی هەیە، جگە لەوەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریا.

چوارەم: خاولی
بەتایبەتی خاولی روخسار، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بە شێداری دەمێنێتەوە رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆدەگرێت.

پێنجەم: ماسکارا، ئایلاینەر، شانەی برۆ
هەندێک ڤایرۆس هەیە تایبەتە بە چاو ئەگەری هەیە لە رێگەیەوە بگوازرێتەوە بۆ تۆ.

شەشەم: فلچەی ماکیاژ
پێویستە بە تەواوەتی لە بەکارهێنانی دوربکەویتەوە، بەکارهێنانی فڵچەی کەسانی دیکە دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە.
Image result for brushes makeup uses
حەوتەم: سوراو
رەنگە چەند جارێک ئەمەت ئەنجام دابێت بەڵام لە رێگەی سوراوەوە چەندین ڤایرۆس دەگوازرێتەوە.

هەشتەم: فاوندەیشن
بەکارهێنانی فاوندەیشنی کەسێک کە جۆری پێستی جیاوازە لە تۆ ئەگەری گواستنەوەی بەکتریای دەبێت لەگەڵ دروستبونی زیپکە.

Image result for woman concealer

 

ئه‌م بابه‌ته 8146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP