سودەکانی مەلەکردن


خەندان لایف

مەلەکردن یەکێکە لە بەسودترن جۆرەکانی وەرزش بۆ جەستە، بەڵام دەبێت وریا بیت لەوەی نابێت بەگەدەی زۆر پڕ یان بەگەدەی بەتاڵ ئەنجامی بدەیت، لە هەر تەمەنێکدا بێت زیانی نابێت بەڵکو بە پێچەوانەوە چەندین سودی تەندروستی دەبێت.

یەکەم: بە شێوەیەکی خێراتر لە وەرزشەکانی دیکە کێشی جەستە دادەبەزێنێت.

دوەم: ماسولکەکانی لەش چالاک دەکات بەهۆی ئەوەی لە کاتی مەلەکردن هەمو ماسولکەکانی جەستە دەجوڵێن، ئەمەش وادەکات لە یاری ئاسن بەسودتر بێت بۆماسولکەی جەستە.

سێیەم: لێدانی دڵ زیاد دەکات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوە سترێس.

چوارەم: بەهۆی تەوژمی ئاوەوە ئازاری جومگە و گرژبونی دەمارەکان ناهێڵێت.

پێنجەم: سیستمی خەو رێکدەخات و وادەکات بە باشی خەوت لێبکەوێت.

شەشەم: بەهۆی هەناسەراگرتنەوە دەبێتە هۆی رێکخستنی سیستمی هەناسەدان و سود بە سیەکان دەگەیەنێت.

حەوتەم: لە نەخۆشی دڵ و مۆخ دەتپارێزێت و ئاستی شەکری خوێن رێکدەخات.

هەشتەم: لە کاتی مەلەکردن کێشی جەستە کەم دەکات و پەستان لەسەر ئێسک و ماسولکەکان کەم دەکاتەوە، ئەمەس بەسودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی هەوکردنی بڕبڕەکانیان هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP