خواردنەوەی قاوە و چا کاریگەری لەسەر نوستن نابێت


خەندان لایف

توێژینەوەیەکی ئەمریکی لە زانکۆی "فلۆریدا ئەتلەنتیک" و قۆتابخانەی "هارڤارد" تاقیکردنەوەی لەسەر 785 کەس ئەنجامدا بۆ ماوەی 5 هەزار و 164 شەو و رۆژ، بۆ ئەوەی بزانن تا چەند کافاین، نیکۆتین، کحول کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی نوستن، ماوەی نوستن، شێوازی هەستان لە خەو.

لە کۆتایدا تیمەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە نیکۆتین و کحول دەبێتە هۆی تێکدانی سیستمی خەو، بەکارهێنانی نیکۆتین و کحول چوار کاتژمێر پێش نوستن وادەکات خەوێکی زۆر خراپت لێ بکەوێت بە بەراورد بەوکاتانەی بەکاری ناهێنیت.

بەڵام خواردنەوەی کافاین کە لە چا و قاوەدا هەیە تەنانەت ئەگەر کاتژمێرێک پێش نوستنیش بخورێتەوە هیچ کاریگەری خراپ لەسەر سیستمی خەو دروست ناکات.

ئەو توێژینەوەیە کە بڵاوکراوەتەوە لە رۆژنامەی ئەوروپی Epidemiology ئەوەی ئاشکراکرد کە خواردنەوەی 2 بۆ 4 کوپ قاوە ئەگەری مردن کەم دەکاتەوە، بە بەراورد بەو کەسانەی قاوە ناخۆنەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6831 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP