11 وانەی گرنگی ژیان کە لەبەرنامەی لەڤ ئایلەندەوە فێردەبین

خەندان لایف

لەڤ ئایلەند پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنیە دەربارەی پەیوەندی خۆشەویستی کە له ماوەی دو مانگی رابردودا پێشکەش دەکرا، لەوپڕۆگرامەدا 36 کەس بەژداریان تێدا کردبو بۆ گەڕان بەدوای رۆمانسێتی راستەقینە لە رێگەی ئەزمون وەرگرتن لەو چالاکیانەی ئەنجامیان دەدا، ماڵپەری Independentی بریتانی ئەزمونی بەشداربوانی لە شێوەی 11 وانەدا خستۆتەرو.

یەکەم: ئەقڵت لە پێش هەمو شتێکەوە دابنێ
بێگومان قورسە دەستبەرداری کەسێک بیت کە خۆشت ویستوە بەڵام جیابونەوە باشترە لەکەسێک کە دەبێتە هۆی دڵتەنگیت زیاتر لەوەی ببێتە هۆی دڵخۆشیت.

دوەم: خیانەت کردن ئازایەتی نیە 
خیانەت کردنە چ لەروی جەستەیی یا دەرونی بێت بەهیچ جۆرێک ئازایەتی نیە بەڵکو کارێکی ترسنۆکانەیە.

سێیەم: خۆشەویستی لە زۆر شێوەی جیاوازەوە دێت
مەرج نیە بەکڕینی دیاری و گوڵ خۆشەویستیت بسەلمێنیت، دەکرێت بانگهێشتی ئێوارە خوانێکی بکەیت یان پارچە کێکێک کەلێی نوسرابێت بمبورە.

چوارەم: لەباوش گرتنی بوکەڵەی خۆشەویستەکەت 
کەسانی پێگەشتو زۆرجار ناردنی بوکەڵە بۆ خۆشەویستەکانیان بە پێویست نازانن، بەڵام لە راستیدا لەباوەش کردنی بوکەڵەی خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی هۆگر بونت بەخۆشەویستەکەت و باشتربونی پەیوەندیەکەتان.

پێنجەم: پێویست ناکات لێبورده بیت بەرامبەر هەمو کەس
لێبوردە مەبە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قسەکانت بە جۆرێکی نەشیاو لێک دەدەنەوە مەبەستی تایبەتی خۆیان دەخەنە پاڵ دەربڕینەکانت.

شەشەم: هەمیشه یەکەمجار لەگەڵ هاوبەشەکەتدا گفتوگۆ بکە
هەرکات گومانت دەربارەی هەر شتێک هەبو له بارەی خۆشەویستەکەت گرنگە پێش هەموو شتێک  قسە لەگەڵ خۆی بکەیت لەگەڵ بکە و رێگە نەدەیت گومان پەیوەندیەکەتان خراپ بکات.
 
حەوتەم: مەترسە لە نیشاندانی رابردوت
کاتێک باس لە ڕابردو دەکرێت هەندێک جار کاردانەوەی توڕەبون یان بێتاقەتی لای بەرامبەرەکەت دروست دەکات، بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت باسکردنی رابردوت لاوازی نییە بەڵکو بەپێچەوانەوە خاڵی بەهێزی تۆیە.

هەشتەم:  ئاگارداربە لەو کەسانەی کە باش دەردەکەون 
له سەرەتای پەیوەندی خۆشەویستیدا هەندێک کەس بە ڕادەیەکی زۆر نەرم و نیان دەردەکەون، دەبێت وریا بیت، هەندێک کەس زۆر ترسناکترن لەوەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە، چونکە سروشتی مرۆڤ وایە کاتێک مەسەلەی بردنەوە یان دۆڕان دێنە کایەوە مرۆڤەکان زیاد لەڕادەی پێویست خۆپەرست دەبن.

نۆیەم: هیچ شتێک بەهانە نیە بۆ ئەوەی کەسێکی بریندارکەر بیت
هەندێک کەس بە بیانوی ئەوەی ئەوەی "من ڕاستگۆم یان سروشتم وایه" بەرامبەرەکەی برینداردەکات، پێویست ناکات بە راستەوخۆ ئەوەی دەتەوێت لە بەرامبەرەکەتی بگەیەنیت. کاتی تەواو وەرگرە بۆ بیرکردنەوە لەشێوازی گەیاندنی مەبەستەکەت.

دەیەم: هەرگیز بەڵێنێک مەدە کە ناتوانی جێبەجێی بکەیت
بەڵێن دان بەو واتایە دێت کە که ئەو شتەی دەیڵێیت بەتەواوەتی جێبەجێی بکەیت و مەبەستت بێت. بەڵام بەڵێن دان بۆ شتێک کە لە تواناتدا نیە جێبەجێی بکەیت، وادەکات متمانەی بەرامبەرەکەت لەدەست بدەیت.

یانزەیەم: هیچ کەس بێ کەموکورتی نیە
هیچ کاتێک ناتوانیت ئەو کەسە بدۆزیتەوە کە تۆ دەتەوێت، جیاوازیەکان وادەکات پەیوەندیەکەتان سەرنجراکێشتر بێت، بۆیە هەوڵی گۆڕینی بەرامبەرەکەت مەدە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP