هەردی سەلامی کلیپی پەری بڵاوکردەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەردی سەلامی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "پەری".

هەردی سەلامی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "پەری"، کە خانمە مۆدێل "پەریسا" لە کلیپەکەدا بەشدارە، تێکسیتی گۆرانیەکە لەلایەن هەردی خۆیەوە نوسراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "زانیار فەتاح" بۆ ئەنجام دراوە.

 

هاوکات کلیپی پەری یەکەمین کلیپی "هەردی سەلامی"ە لە ئەمساڵدا، لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا 100 هەزار بینەری تێپەراند.

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 12258 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP