لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 8ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پلانەکانت جێبەجێ بکەیت، بۆ ئەوەی خواست و هیواکانت بەدیبهێنیت، هەمیشە سود لەو چانسانە وەربگرە کە دێتەبەردەمت، بەڵام وریابە لە ئاسی چواردەورەکەت و بە ئاسانی متمانە مەکە.

گا 20\4 - 20\5 
هەموان سەرسام دەکەیت بە کارەکانت و متمانەیان بە تواناکانت هەیە، لەگەڵ هاوپیشەکانت هەنگاوی نوێ دەنێن، هەوڵبدە واز لە خەیاڵ بهێنە لەلایەنی سۆزدارییەوە لۆژیکی بیربکەرەوە، هەندێک لە رۆتین وەرە دەرەوە و چەند چالاکیەکی جیاواز ئەنجامبدە.

دوانە 21\5 - 20\6 
گرنگە پەیوەندییەکی پتەو دروست بکەیت لەگەڵ هاوپیشەکانت، متمانەت بە خۆشەویستەکەت هەبێت و پێکەوە لەپێناو داهاتو هەوڵبدەن و راوێژی بە یەکتری بکەن، ئەمڕۆ وزەیەکی زۆرت هەیە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانت و هەمو هەوڵێکی خۆت بدە بۆ ئەوەی خۆت بسەلمێنیت بۆ چواردەورەکەت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7

یارمەتی هاوپیشەکانت بدە لە کارەکەت، بۆ ئەوەی پێگەی خۆت لە دڵیاندا بەرز بکەیتەوە، باشترە کاتێک تایبەت بکەیت بۆ چالاکیە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییەکانت باشتر بکەیت، پێویستت بەوە هەیە گۆرانکاری لە شێوازی ژیانتدا ئەنجامبدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
باشترە راستەوخۆ بیرۆکەکانت پێشکەش بکەیت و هەوڵ بۆ بەدیهاتنی خواست و هیواکانت بدەیت، هەنگاوەکانت جێگیر بکەیت لەپێناو داهاتویەکی باشتر، پەیوەندی سۆزداریت گۆڕانکاری بەسەردا دێت، چاوەڕوانی سوپرازی خۆش بە.

 

فەریک 23\8 - 22\9
گرنگە بەشداری پرۆژەی نوێ بکەیت، لە هەمان شوێنی کارەکەت، چونکە هەنگاوێکی نوێ دەنێیت، راستگۆی و تێگەیشتن لە پەیوەندی سۆزداریدا، باشترین بنەمای سەرکەوتنە، بەڵام پێویستت بەوە هەیە پشت بە خۆت ببەستیت.

تەرازو 23\9 - 22\10 
هەوڵبدە بەشێوەیەکی ئەرێنی سەیری کێشەکان بکەیت، هەموان لەروی سۆزدارییەوە پشتیوانیت دەکەن، تۆش پێویستە لە بەرژەوەندی هەموان کاربکەیت، توڕەیی سودی نییە و زیانی هەیە، هەوڵبدە ئارام بەرەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
بڕیاردانی خێرا کاریگەری نەرێنی لەسەر کارەکانت هەیە، دەبێت بە دادپەروەرانە بڕیاربدەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نییە، بەڵام دەکرێت لەڕێگای گۆڕانکاریەوە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێیت، بۆیە لە ئەنجامدانی گۆرانکاری مەترسە.

کەوان 22\11 - 21\12
رەنگە ئەم ماوەیە کێشەی نوێ سەرهەڵبدات، بێگومان بەبێ هاوکاری ناتوانیت چارەسەری بکەیت، دوری واتلێدەکات بیری خۆشەویستەکەت بکەیت، ئەمەش وادەکات سوپرایزێک بکەیت و لە نزیکەوە خۆشەویستەکەت ببینیت، باشترە پەیوەندیەکەتان بەهێزتر بکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەم ماوەیە پێویست بە هاوکاری ماددی و مەعنەوەی هەیە، تا هەست بە دڵنیای بکەیت، تێگەیشتنت لە خۆشەویستەکەت کاریگەری ئەرێنی هەیە، هەوڵبدە ئارامی خۆت بپارێزە و متمانەت بە خۆت هەبێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
توانات هەیە کارەکانت رێکبخەیتەوە و هەنگاوی گەورە بنێیت، پاش ماوەیەک ناکۆکی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چالاک دەبێتەوە و ئاسودە دەبیت، هەوڵ بدە سەردانی کەسە نزیکەکانت بکە چونکە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت زۆر باش نین.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کێشەکانی کارەکەت پێویستی بە روبەروبونەوە هەیە، رێگامەدە بگۆڕیت بۆ ناکۆکی کەسایەتی، هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە و سۆزی پێبدە، کەسانەی دەروبەرت سەرسامن بە کەسایەتیت هەوڵ بدە کەسایەتیت بپارێزیت.

ئه‌م بابه‌ته 45923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP