نیشانەکان کەمی ڤیتامین B12


خەندان لایف

ڤیتامین B12 گرنگی زۆری بۆ تەندروستی، بە تایبەتی بۆ خانمانی دوگیان، کە کاریگەری لەسەر گەشەی کۆرپەلە هەیە، ماڵپەری webmd هەندێک نیشانەی بڵاوکردۆتەوە کە دەرخەری کەمی ڤیتامین B12 لە جەستەدا.

یەکەم: هەستکردن بە ماندو بون و بێهێزی.

دوەم: خێرا لێدانی دڵ و تەنگەنەفەسی.

سێیەم: زەردهەڵگەڕانی پێست.

چوارەم: وشکبونی زمان.

پێنجەم: بێهێزبونی ماسولکەکان، هەبونی گرفت لەکاتی رۆیشتن.

شەشەم: گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوت، و زو لەبیرچونەوە.

حەوتەم: کزبونی ئاستی بینین.

هەشتەم: دەبێتە هۆی قەبزی، سکچون، لەدەستدانی ئارەزوی خواردن.

ئه‌م بابه‌ته 22084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP