جێگر میدیا پەیامێک بۆ ماریا بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژ "جێگر میدیا" پەیامێک بۆ "ماریا هەورامی" بڵاودەکاتەوە.

جێگر میدیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێک بۆ خانمە گۆرانیبێژ "ماریا هەورامی" بڵاودەکاتەوە دەربارەی کلیپە نوێیەکەی، دەڵێت "دەست خۆشی بۆ خاتو ماریا بۆ ئەو کارە جیاوازەی کە توانیویەتی بە دەنگ و رەنگ و میوزیک و گۆرانیەکانی کەلتوری نەتەوەکەی بپارێزێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ماریا جیاواز لە خانمە گۆرانیبێژەکانی دیکە دەرکەوتوە و جێگەی شانازیە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ماریا بەشێک لە کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە بەڵام لەلایەن خەڵکەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دەوترا هاوشێوەی "نەجوا کەرەم" کلیپەکەی بەرهەم هێناوە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 103992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP