سودەکانی سرکەی سێو و شێوازی بەکارهێنانی


خەندان لایف

سرکەی سێو چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ جەستەو تەندروستی، بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی تەندروست و رێک بەکاربهێندرێت، باشترە لەگەڵ ژەمە خۆراکیەکاندا بخورێت، جگە لەوەش دەتواندرێت لە بواری جوانکاری بەکاربهێندرێت، گرنگترین سودەکانی بریتین لە.

یەکەم: کێشەی هەرس ناهێڵێت بە تایبەتی ئەگەر دوای نان خواردن تێکەڵی پەرداخێک ئاو بکرێت و بخورێتەوە و هەروەها بەکارهێنانی بەم شێوازە کۆنترؤلی ئاستی ئەنسۆلین دەکات.

دوەم: وەکو سەرچاوەی وزە وایە، دەتوانیت تێکەڵی چای بکەیت و رۆژانە بیخۆیتەوە.

سێیەم: هێچ زیانێکی لاوەکی نیە و ئارەزوی خواردن کەم دەکاتەوە و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، ئەگەر لەگەڵ ژەمەکاندا تێکەڵ بکرێت و بخورێت.

چوارەم: دەتواندرێت تێکەڵی هەنگوێن و ئاوی گەرم بکرێت بۆ نەهێشتنی ئازاری قورگ.

پێنجەم: ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، ئەگەر لەگەڵ زەڵاتەدا بخورێت.

شەشەم: رێگری دەکات لە توشبون بە شێرپەنجە بە تایبەتی ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ برۆکلی، زەیتی زەیتون، چەرەسات، ناهێلێت خانە شێرپەنجەییەکان گەشە بکات.

حەوتەم: قژ بریسکەدار دەکات، کەمێک سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە بۆ چەند خولەکێک قژتی پێ بشۆ، هەروەها دەبێتە هۆی لابردنی کرێشی سەر ئەگەر تێکەڵەی ئاو و سرکە بدەیت لە قژت دوای خۆشوشتن بۆ ماوەی 15 خولەک.

هەشتەم: دژە بەکتریایەو دەبێتە هۆی لابردنی زیپکە، لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکە و بۆ ماوەی 5 بۆ 20 چرکە بیدە لە روخسارت.

ئه‌م بابه‌ته 11738 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP