هەندێک خو کە جوانی و تەندروستی خانمان تێکدەدات

خەندان لایف

رۆژانە هەندێک شت ئەنجام دەدەیت کە رەنگە لات ئاسایی بێت بەڵام لە راستیدا زیان بە تەندروستی و جوانیەکەت دەگەیەنێت، ماڵپەری Brightside ئەو شتانەی بڵاوکردۆتەوە کە پێویستە لە ئەنجامدانی دوربکەویتەوە.

بەکارهێنانی بۆیەی نینۆک بە بەردەوامی، دەبێتە هۆی زوشکانەوەو نەرم بونی نینۆکەکان، هەروەها زەردبونی نینۆکەکان، باشترە کەمتر بۆیەی نینۆک بەکاربهێنیت و ئەو مارکانە بەکاربهێنیت کە کوالیتیان بەرزە.


بەکارهێنانی خاولی بۆ وشک کردنەوە روخسار، دژی جوانی روخسارە، چونکە بەشێکی زۆر لە بەکتریای لە خۆگرتوە، بەردەوام بەکارهێنانی دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە.

 

بەکارهێنانی فڵچەی ناخاوێن، رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لەخۆدەگرێت و زیان بە پێست دەگەیەنێت، باشترە لانی کەم هەفتەی جارێک خاوێنی بکەیتەوە.

 

هەمو رۆژێک بەکارهێنانی زیاتر لە کەوچکێک خوێ، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندوە کەئەو خانمانەی رێژەیەکی کەمتر خوێ بەکاردەهێنن کەمتر توشی چرچبونی روخسار دەبن.

 

برۆی باریک دەبیتە هۆی نارێکی شیوەی روخسار.

 

لەکاتی دانیشتن قاچ لەسەر قاچ زیان بەبڕبڕەی پشت و ئێسکی ران دەگەیەنێت.

 

بەستنی قژ لەکاتی نوستن دەبێتە هۆی لاوازی قژ و هەڵوەرینی قژ.

 

بەکارهێنانی ئاوی گەرم لەکاتی خۆشوشتن دەبێتە هۆی وشکبونەوەی پێست و قژ، باشترە لە کۆتایی خۆشوشتن ئاوی سارد بەکاربهێنیت بۆ داخستنی کونیلەکانی روخسار.

 

خواردنەوە گازیەکان کە بێشەکر دروستکراون، زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت لەبەر ئەوە رێژەیەکی زۆر لە سۆدە لەخۆ دەگرن، دەبێتە هۆی ناڕێکی لە لێدانەکان دڵ و ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە زیاد دەکات، زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت.

 

باشترە پێش کڕینی ماسکارا تەماشای فڵچەکەی بکەیت، ئەو فڵچانەی رێژەیەکی زۆری ماسکاراکەیان پێوەیە بە شێوەی تۆپەڵ بە برژانگەوە دەردەکەون و بە شێوەیەکی ناسروشتی دەردەکەویت.

 

داهێنانی قژ بەتەڕی زیان بەقژت دەگەیەنێت دەبێتە هۆی هةڵوەرینی قژ، باشترە چاوەڕێی وشک بونەوەی بکەیت دواتر دایبهێنیت.

 

نەگۆڕینی بەرگی سەرین دەبێتە دروستبونی زیپکە بەهۆی ئەوەی  رێژەیەکی زۆر لە بەکتریای لەخۆگرتوە، بۆیە پێویستە زو زو بگۆڕدرێت لانی کەم هەفتەی جارێک.

 

بەکارهێنانی گەرمی زۆر بۆ قژ، دەبێتە هۆی دولەت بونی تاڵەکانی قژ و زبر بونی، باشترە کەمتر بەکاری بهێنیت و بۆ ماوەیەک پشو بە تاڵەکانی قژت بدەیت.

 

لە کاتی تەماشاکردنی مۆبایل سەرت بە خوارەوە نزم مەکەرەوە، بەڵکو مۆبایلەکە بەرزبکەرەوە، رەنگە راستەوخۆ هەستی پێ نەکەیت بەڵام دەبێتە هۆی کەمخەوی و ماندوبونی روخسار.

 

ئه‌م بابه‌ته 25562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP