بە ڤیدیۆ؛ کلیپە نوێیەکەی ماریا روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە


خەندان لایف

ماریا هەورامی بەم زوانە نوێترین کلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە، بە بڵاوبونەوەی بەشێک لە کلیپەکە روبەروەی رەخنە بۆوە.

خانمە هونەرمەندی ناسراو "ماریا هەورامی" بەم زوانە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، کە بە شێوەیەکی جیاواز لە ناو شەقامدا وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە، بە وتەی خۆی بەرهەمێکی جیاواز دەبێت لەوانەی پێشو.

 

دوای ئەوەی بەشێک لە کلیپەکە بڵاوبۆوە لەلایەن خەڵکیەوە روبەروی رەخنە بۆوە و دەوترا کە هاوشێوەی هونەرمەندی لوبنانی "نەجوا کەرەم" کلیپەکەی بەرهەم هێناوە و هەندێک وێنەی کلیپەکەی نەجوا کەرەمیان بڵاوکردەوە، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە

ماریا کەمال مستەفای تەمەن 29 ساڵ، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، پێشوتریش ئەندامی گروپی کیژانی سلێمانی بووە، لەدوای ساڵی 2009 دەستی بە وتنەوەی گۆرانی کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەند گۆرانی ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 78173 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP