لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەوڵبدە واز لە رۆتینی رۆژانە بهێنە، داهێنانی بکە، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە بەرهەمی کارەکانت دروست بێت، متمانە بەخۆبون یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بچیتە قۆناغێکی نوێیەوە لەلایەنی سۆزدارییەوە جیاواز لە تاقیکردنەوەکانی رابردو، پێش بڕیاردان لەسەر هەر شتێک وردەکاریەکان بزانە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە.

گا 20\4 - 20\5 
ئەمڕۆ بە پەرۆشەوە کاردەکەیت و هەست بە بونی وزەیەکی زۆری ئەرێنی دەکەیت، ئەمەش کاریگەری باشی لەسەر کارەکەت هەیە و بەرپرسانی کارەکەت متمانەی زیاتر پێدەکەن، توانات هەیە بە ئاسانی بەسەر بەربەست و قورساییەکاندا زاڵبیت لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە، هاوکات چالاکردنی پەیوەندییەکانت لەگەڵ هاوڕێکانت.

 

دوانە 21\5 - 20\6 
پێداچونەوە بۆ تەواوی پلان و کارەکانت بکە، چونکە بونی هەڵەیەک کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر کارەکەت، هەوڵبدە لەلایەنی سۆزدارییەوە روبەروی قورساییەکان بەرەوە، پێش ئەوەی ببێتەهۆی گەورەکردنی کێشەکان، ئەم ماوەیە واز لە دڵت بهێنەو بە مێشک بڕیارەکان بدە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بڕیاری نوێ دەدەیت و هەنگاوی باشتر دەنێیت بەرەو داهاتو، بەشێوەیەکی لۆژیکی بیربکەرەوە، چونکە کەسانێک دەیانەوێت سود لە ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت وەربگرن، باشترە گەشێک بکەیت و بحەوێیتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
پێویستە ئامادەبیت هاوکاری هاوپیشەکانت بکەیت لە کاتی پێویستدا، ئاگاداری کارەکانیشت بیت و وردبیت ، نەرمی نواندن و بە سۆزەوە رەفتارکردن، کاریگەری لەسەر چواردەورەکەت هەیە و زیاتر لەروی کۆمەڵایەتییەوە نزیک دەبیتەوە لە ئازیزانت، بۆیە وریای هەڵسوکەوتەکانت بە.

فەریک 23\8 - 22\9
وازبهێنە لە گفتوگۆی قورس و ناخۆش، چونکە زیانی هەیە و توشی کێشە دەبیت، کاتێک هەست بە توڕەیی دەکەیت، خۆت لە خۆشەویستەکەت دورمەخەرەوە و راستگۆیانە هەستەکانت دەربڕە، بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10 
هێندە بەربەستەکانی بەردەم کارەکەت بە گران وەرمەگرە، بەڵکو روبەروی بەرەوە و بایەخی پێ بدە بە وردی، تا چارەسەری دەکەیت، هەمیشە بە ئارامی رەفتار بکە لەکاتی بونی ناکۆکیدا و لەخۆتەوە بڕیار مەدە، ئێستا کاتی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی چالاکیەکانت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەست بە ئاسودەیی و دڵنیایی ناکەیت، بەهۆی ئەو بەربەستانەی روبەروت دەبێتەوە، بەڵام دەبێت بەهێز بیت، رێگامەدە زاڵبێت بەسەر دەرونتدا، هەست بە تەنهایی دەکەیت، لەناو خێزانەکەتدا، ئەمەش هەڵەیە، چونکە گۆڕانکاری رودەدات، پێش ئەوەی هەر کارێک ئەنجام بدەیت راوێژ بە کەسانی چوار دەورت بکە و سود لە بیرۆکەکانیان وەربگرە.

کەوان 22\11 - 21\12
پرۆژەی نوێ هەیە لەبەردەمت لە رۆژانی داهاتودا، هاوکات هەنگاوی باشتر دەنێیت، خۆشەویستیت بۆ خێزان و هاوڕێکانت، وادەکات پشت بە تۆ ببەستن، دڵتەنگ مەبە دەربارەی ئەو هەستانە ناخۆشانەی هەتە، چونکە وات لێدەکات بەهێزتر ببیت.

گیسک 22\12 - 19\1
بەرپرسانی کارەکەت سەرسام دەبن بە تواناکانت، چونکە بەشێوەیەکی ئاسان کێشەکان چارەسەر دەکەیت، هەرگیز بەڵێنێک مەدە کە ناتوانیت جێبەجێی بکەیت، چونکە پەیوەندی سۆزداریت دەچێتە سەر بنەمای درۆکردن، دوربکەوە لە ئەنجامدانی هەرکارێک کە بێ بیرکردنەوە ئەنجامی دەدەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەرپرسانی کارەکەت ئەرکێکی نوێت پێ دەسپێرن، کە رەنگە وەک سەرۆکێک رۆڵی تێدا بگێریت، ئەمەش چانسێکی زۆرباشە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باش دەبێت، ئەگەر پلانێکت لە مێشکدا هەیە ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
سەرنجبدەرە سەر پرۆژە باش و گرنگەکان، بەڵام بەشێوەی ستراتیژی کارەکانت رێکبخە، وازبهێنە لە بیرکردنەوەی خراپ و ناخۆش لەلایەنی سۆزدارییەوە ، چونکە زیانی هەیە، لاپەڕەی نوێ هەڵبدەرەوە، باشترە پشت بە خۆت ببەستیت .

ئه‌م بابه‌ته 45830 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP