باشترین خۆراکەکان بۆ دابەزینی فشاری خوێن


خەندان لایف

بەرزی فشاری خوێن (زەخت) نەخۆشیەکی درێژخایەنە کاریگەری خراپی لەسەر بەشە جیاوازەکانی جەستە دەبێت، هەندێک جار نیشانەیەکی ئاشکرای نیە کە هەستی پێ بکرێت، خۆراک یارمەتی دەرێکی زۆرباشە بۆ دابەزندنی فشاری خوێن، ماڵپەری healthline لیستی ئەو خۆراکانەی بڵاوکرۆتەوە.

یەکەم: سەوزەوات 
بە هەمو جۆرەکانیەوە یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم.

دوەم: میوەکانی وەکو شیلک، توتڕک، شاتو
یارمەتیدەرن بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بە تایبەتی ئەگەر لە ژەمی بەیانیاندا بخورێت.

سێیەم: چەوەندەری سور
توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە کە چەوەندەر کاریگەری خێرای هەیە لە دابەزاندنی فشاری خوێن بە شێوەیەک لە ماوەی 24 کاتژمیردا کاریگەریەکەی دەردەکەوێت.

چوارەم: شیر و ماست
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە کالسیۆم، بەڵام دەبێت بێ چەوری بێت و رێژەیەکی زۆر کەم شەکری تێدابێت.

پێنجەم: شۆفان
دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، بێ چەوری و بێ سۆدیۆمە، کاریگەری زۆر باشی دەبێت ئەگەر سەرەتای رۆژەکەت بە خواردنی شۆفان دەست پێ بکەیت.

شەشەم: سیر
دژە ئۆکسانە و یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات، باشترە لەکاتی خواردنی ژەمەکاندا بیخۆیت.

حەوتەم: هەنار
توێژینەوەیەک ئەوەی خستۆتە رو کە خواردنی شەربەتی هەنار هەفتەی جارێک یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 17194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP