بەم شێوەیە برۆکانت پڕ و سروشتی دەردەکەون


خەندان لایف

برۆ گرنگترین بەشی روخسارە، هۆکاری سەرەکیە بۆ زیاتر دەرکەوتنی چاوەکانت، بۆیە پێویستی بە گرنگیپێدانێکی زیاتر هەیە، باشتر وایە لە کاتی ماکیاژکردن سەرەتا لە برۆکانەوە دەست پێ بکەیت پێش ئەوەی ماکیاژ بۆ چاوت بکەیت.

ئەو کەسانەی کە برۆیان باریکترە هەوڵ دەدەن لە رێگەی تاتۆوە برۆیان پڕتر بکەن بەڵام ئەوە چارەسەری هەمیشەیی نیە بۆیە باشترە لە رێگەی پێکهاتە سروشتیەکانەوە گرنگی بە برۆکانت بدەیت، ماڵپەری asraralmakyaj شێوازی بەکارهێنانی پێکهاتە سروشتیەکانی بلاوکردوەتەوە کە یارمەتی پڕ بونی برۆکانت دەدات.

یەکەم: زەیتی سروشتی، رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەهێزبونی رەگی موەکان و پڕبونی برۆکانت وەکو زەیتی گوێزی هندی، زەستی بادەم، زەتی زەیتون.
مەساجی پێ بکە بۆ برۆکانت، رۆژانە بەکاری بهێنە دوای ماوەیەک هەست بە گۆرانکاری دەکەیت.

دوەم: شیر، رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین و ڤیتامینی تێدایە، بە تایبەتی شیری گوێزی هندی.
بە پارچەیەک لۆکە هەندێک شیری لێبدە پێش نوستن، دواتر هەست بە پڕبونی برۆکان دەکەیت.

سێیەم: ئاوی پیاز، یارمەتی پڕ بون و درێژبونەوەی برۆکان دەدات.
 بە پارچەیەک لۆکە بیدە لە برۆکانت دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 19216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP