چەند پێکهاتەیەک بۆ لابردنی شوێنی پەڵەی خۆر


خەندان لایف

رۆژانە بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوامی تیشکی خۆر لەم وەرزەدا رەنگی پێست دەگۆڕێت و وەکو پەڵە بەسەر پێستەوە دەردەکەوێت کە رەنگە ببێتە هۆی نارەحەتی لای خانمان، دەتوانن سود لەم تێکەڵەیە وەربگریت بۆ لابردنی پەڵەکان.

یەکەم: پەتاتە و لیمۆ
پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کە رۆڵی کاریگەری هەیە لە درەوشانەوەی پێست و گەشەکردنی خانەکانی پێست و شێدارکردنی.
یەک کەوچک گوشراوی لیمۆ
یەک پەتاتە
پەتاتەکە بکەرە خەڵاتەوە و دواتر ئاوەکەی بپاڵێوە لەگەڵ گوشراوی لیمۆکە تێکەڵی بکە، بە لۆکەیەک بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 3-4- خولەک، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، ئەنجامێکی باشترت دەست دەکەوێت ئەگەر هەمو رۆژێک دوبارەی بکەیتەوە.

دوەم: ماسکی ئارد
یارمەتی لابردنی خانە مردوەکانی پێست دەدات و پێستێکی درەوشاوەتان پێ دەبەخشێت.
دو کەوچک ئارد
چەند دلۆپێک ئاو
تێکەڵی بکە تا وەکو کرێمێکی لێدێت دواتر بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 15 خولەک دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

سێیەم: ماسکی مۆز و هەنگوین
کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر لابردنی پەڵەکانی روخسار کە بەهۆی بەرکەوتنی خۆرەوە دروست بوە هەروەها بەسودە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە.
مۆزێک ورد بکە
 یەک کەوچک هەنگوین
یەک کەوچک گوشراوی لیمۆ
بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 20 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بشۆ، دەتوانیت هەفتەی سێ جار دوبارەی بکەیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5965 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP