بەهمەنی قوبادی بەشداری فیلمێکی جیهانی دەکات

 
خەندان لایف

دەرهێنەری کورد "بەهمەنی قوبادی" بەشداری فیلمیکی جیهانی دەکات بە ناوی "The Irishman".

بەهمەنی قوبادی بەشداری فیلمێکی فیلمیکی جیهانی دەکات بە ناوی The irishman کە هەرسێ هونەرمەندی بەناوبانگ "ئەلپاچینۆ، رۆبێرت دی نیرۆ، جۆ پێسشی" رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن، بەهمەنی قوبادی بە ڕۆڵی شێفێک بەشدار دەبێت لە فیلمەکەدا.

 

فیلمی The irishman لەلایەن لەلایەن "مارتن سکۆرسیس" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، چیرۆکی فیلمەکە لەلایەن "ستیڤن زەیلیان" نوسراوە، فیلمەکە لە جۆری (دراما، تاوان)، بڕیارە لە 27ی مانگی ئەیلول یەکەمین نمایشی بێت لە سینەماکانی جیهان.

Related image

بەھمەن قوبادی ساڵی 1969لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، دەرچووی بەشی سینەمای زانکۆی تارانە، دەرھێنەرێکی سینەمایی بەناوبانگی کوردە و چەندین فیلمی بەناوبانگی دەرهێناوە، فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشدەکرێت و تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، ساڵی 2017 بە فەرمی بوبە ئەندامی بنکەی سینەماکارانی ئەمریکا.

 

ئه‌م بابه‌ته 6192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP