نەڤید زەردی لە گەورەترین شوێنی لەندەن کۆنسێرت دەکات


خەندان لایف

نەڤید زەردی ئەمڕۆلە The O2 لەشاری لەندەن کۆنسێرتەکەی سازدەکات.

هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراو "نەڤید زەردی" بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 8ی شەو لە شاری لەندەن لە indigo کۆنسێرتەکەی ئەنجامبدات، کە تەنها هونەرمەندە بەناوبانگەکانی جیهان دەتوانن لەوێ کۆنسێرت ئەنجام بدەن، نەڤید یەکەمین هونەرمەندی کوردە کە توانیویەتی لە گەورەترین هۆڵی کۆنسێرتی لەندەن کۆنسێرت ئەنجام بدات.

نەڤید زەردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە 8ی ئەم مانگە کۆنسێرتێکی دیکە لە شاری سلێمانی سازدەکات کە زۆر تایبەت و پر لە سوپرایز دەبێت بۆ هەوادارەکانی، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنها یەک کۆنسێرت دەکات لە شاری سلێمانی و دوبارەی ناکاتەوە.

نەڤید زەردی لەدایکبوی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 8796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP