لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 6ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کارەکان دەچێتەوە هەمان شێوەی بارودۆخی جاران دوای تێپەڕاندنی کۆمەڵێک کێشە و گرفت، پەیوەندی سۆزداریت باشتر دەبێت و لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەستدەکەن لەسەر رێگایەکی دروستن بەرەو بەدەستهێنانی ئامانجەکانتان، رەنگە ئەم چەند رۆژە سەرقاڵ بیت بەڵام کاتیە و تێدەپەرێت.

گا 20\4 - 20\5 
چانسی باش دێتەبەردەمت بۆ ئەوەی تواناکانی خۆت بسەلمێنیت لە کارەکەت، بەڵام بە ئاگابە و دادپەروەربە، رەنگە هەندێک گۆڕانکاری گرنگ بێت بۆ مانەوەی پەیوەندی سۆزداریت وەک خۆی و داهاتویەکەی جێگیر و سەرکەوتو، کەمێک پارێزگاری لە لایەنی دەرونیت بکە بۆ ئەوەی بتوانیت زاڵبیت بەسەر هەمو گرفتەکاندا.

دوانە 21\5 - 20\6 
ئەمڕۆ هەلێکی باش دێتەبەردەمت، بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بەرەوپێش بچیت، نێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت هێور دەبێتەوە و چارەسەر بۆ کێشەکان دەدۆزنەوە، پێویست دەکات هەندێک کات بۆخۆت تەرخان بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7

رەنگە هەندێک لەو ئەرکانەی پێتی دەسپێرن لەشوێنی کارەکەت قورس و گران بێت، بەڵام رێگایەکەی باش دەدۆزیتەوە بۆ ئەوەی بەربەستەکان تێپەڕێنیت، خۆشەویستەکەت بە سوپرایزێکی خۆش ئەمڕۆ دڵخۆش و ئاسودەت دەکات و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن، بۆیە با مێشکت بە شتی دیکەوە سەرقاڵ نەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بەرەو باشتر دەڕوات و لە ئاستی پیشەکەت پێویستە هەندێک رێککەوتن ئەنجامبدەیت و تێگەیشتن هەبێت بۆ کارەکانت، رەنگە ناکۆکیەکی زۆر لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت ببێتە هۆی دورکەوتنەوەتان، بەڵام دەبێت بەهێز بیت بۆ ئەوەی روبەڕو بیتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
پێویستە ئەم ماوەیە کەمێک بە ئاگاوە کار بکەیت بەتایبەتی لەبابەتە هەستیار و گرنگەکاندا تا هەڵە بەسەرتدا تێنەپەڕێت، رەنگە ئەم ماوەیە پەیوەندیەکی نوێ دروست بێت لە ژیانتدا لەروی سۆزداریەوە، خۆت بۆ هەمو روداوێکی لەناکاو ئامادە بکە.

تەرازو 23\9 - 22\10 

لەهەمو ئەو کەسانەی چاودێری کارەکانت دەکەن لەدورەوە بترسە، چونکە بەدوای هەلێک دەگەڕێن تا زیانت پێ بگەیەنن، هەندێک ناکۆکی لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت رەنگە توشی خەم بکات، بەڵام زو چارەسەر دەبێت، هەوڵ مەدە خۆت بگۆریت بەو شێوەیە بمێنەرەوە کە ئارەزوت پێیەتی.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی گشتی کارەکان باشتر دەبێت و هەندێک گۆڕانکاری گرنگ رودەدات، هەموو ئەو کێشانەی ماوەیەکی زۆرە روبەڕوی پەیوەندی سۆزداریت بۆتەوە کۆتایی دێت و هەنگاو بەرەو داهاتو دەنێن، بیر لە ئەنجامدانی گەشتێک بکەرەوە بۆ ئەوەی دەرونت ئارام ببێتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
هەندێک ئەرکی قورست پێ دەسپێردرێت لە کارەکەت بەهۆی تواناکانی خۆتەوە، لەلایەنی سۆزداریەوە بە ماوەیەکی زۆر قورس و هەستیاردا تێدەپەڕیت، سود لە چالاکیەکانی خۆت وەربگرە و هەوڵبدە ئەو شتەی ئارەزوی دەکەیت تاقیبکەرەوە تا هەست بە ئارامی بکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەو گرفتانەی توشی کارەکەت دەبێت پێویستی بەوە هەیە باشتر بیری لێ بکەیتەوە و رەنگە بەدوای کاری نوێدا بگەڕێیت، کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت، بەتایبەتی ئەگەر گەشتێک بکەن بۆ شوێنێکی دور، ناکۆکی دروست مەکە لەگەڵ کەسانی چواردەورت و خۆت بگونجێنە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
چانسێکی باش دێتەپێش بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، هەندێک بەربەست دێتەبەردەمت لەروی سۆزداریەوە، بەڵام بەخێرایی بڕیار مەدە، ئاسان نیە دەستبەرداری هەندێک شت ببیت بەڵام پێویست دەکات گۆڕانکاری لە ژیانتدا بکەیت بۆیە پێویستە قوربانی بە هەندێک شت بدەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
سەرکەوتنی گەورە لەبەردەمتدایە و هەنگاوی نوێ دەنێیت، هەوڵبدە سود لەو چانسانە وەربگرە کەدێتەبەردەمت، خۆشەویستەکەت بە هەندێک سوپرایز دڵخۆش دەبێت و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن پێکەوە، کات بەفیڕۆ مەدەو سود لە کاتەکانت وەربگرە.

ئه‌م بابه‌ته 49860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP